ئازاد سەراوی

* ئازاد عەبدولڕەحمان ناسراو بە ئازاد سەراوی، ساڵی 1971 لەگوندی سەراوی شارباژێڕی سەر بەقەزای ماوەتی شاری سلێمانی لەدایكبووە، لەبەرئەوەی بەشێكی زۆر لەخێزانەكەی پێشمەرگەو فەرماندەی پێشمەرگە بوون، ئەمیش بووەتە پێشمەرگە لەتیپی 37ی شارباژێڕ.

* لەڕووی كاری راگەیاندنەوە بەمشێوەیە دەستیپێكردووە:
* ساڵی 1992 لەیەكەم هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردندا لەبنكەی هەواری تازە وتارو شیعرو پەخشانی خوێندووەتەوە بۆ ماوەی مانگێك.

* ساڵی 1993 لەگەڵ هەڵبەست سەلام مەنمی بەرنامەی خوێندكارانی پێشكەشدەكرد بۆ ماوەی زیاتر لە 7 مانگ لە تەلەفزیۆنی گەلی كوردستان، دەیان و سەدان كۆڕو یادی شەهیدانی بەڕێوەبردووە.

* ساڵی 1997 لەڕێگەی د.ئیبراهیم سەعید كە ئێستا مامۆستای زانكۆیە چوەتە رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان و بەبێژەر وەرگیراوە، لەماوەی ساڵانی كاركردنیدا سەدان بەرنامەی رادیۆیی پێشكەشكردووە.

1- كاروانی سەروەری زیاتر لە 9 هەزار شەهیدی خوێندووەتەوە، 95%ی بەرنامەكان لەنوسین و ئامادەكردن و خوێندنەوەی خۆی بووە، كە بەرنامەیەكی هەفتانە بوو زیاتر لە 1200 ئەڵقەی لێ پێشكەشكراوە.

2- بەرنامەی ئەمڕۆ لە لاپەڕەكانی سەروەریدا، كە خوالێخۆشبوو ئازاد خانەقینی ئامادەی دەكردو ئازاد سەراوی پێشكەشیدەكرد، بەرنامەیەكی رۆژانە بوو بۆ ماوەی ساڵێك 360 ئەڵقەی لێ پێشكەشكرا كە باسی لە رووداوە سیاسیەكان و چالاكی و خەبات و تێكۆشانی ی.ن.ك دەكرد.

3- ئاسۆی رووناكبیری بەرنامەیەكی فكری سیاسی كەلتوری بوو، مەكتەبی بیرو هۆشیاری ئامادەی دەكردو ئازاد سەراوی پێشكەشیدەكرد بەسەرپەرشتی بەڕێز فەرید ئەسەسەرد، بەرنامەكە دوو هەفتە جارێك بوو و لەماوەی دوو ساڵدا زیاتر لە 50 ئەڵقەی لێ پێشكەشكرا.

* بەرنامەی رێبەری پێشمەرگە، بەشێكی گرنگی لێ پێشكەشكردووە.

* بەرنامەی بەرەو كەركوك، بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی بوو بۆ تەلەفزیۆنی كەركوك ئامادەو پێشكەشیدەكرد، 120 ئەڵقەی لێ تۆماركراو بەشێكی زۆری بەرنامەكانیشی كردووەتە كتێب لە دوو بەرگدا بەناوی بەرەو كەركوك.

* بەرنامەی فایلی كەركوك، كە لە رادیۆی گەلی كوردستان لەساڵی 2005 تا 2015 پێشكەشیدەكرد، بەرنامەیەكی تایبەتبوو بە كەركوك  و ناوچە دابڕاوەكان بەگشتی، بەرنامەیەكی هەفتانە بوو كە 500 ئەڵقەی لێ پێشكەشكراوە.

* بەرنامەی بەیانیت باش وڵاتەكەم، بەرنامەیەكی رۆژانە بوو، لەساڵی 2006 تا كۆتایی 2014 پێشكەشیكردووە، نزیكەی 3000 ئەڵقەی لێ پێشكەشكراوە كە لەئامادەكردن و پێشكەشكردنی خۆی بووە بەهاوكاری بەیان محەمەد و ئاشنا دلێر.

* جگە لە دەیان بەرنامەی تایبەت و هەمەجۆر.

* بەرنامەی دامودەزگاكان كە بەسەركردنەوەی دامودەزگاكان و رێكخراوە پیشەییەكان بوو، زیاتر لە 300 ئەڵقەی لێ پێشكەشكراوە. ئەمە جگە لەخوێندنەوەی هەزاران وتارو شیعرو پەخشان و بەلاغی سەربازی و بەرنامەی تر.

ئەم كتێبانەشی بەچاپ گەیاندووە:
* بەرەو كەركوك، 2 بەرگ، وتارو چاوپێكەوتن
* 31 چاوپێكەوتنی فەرهاد سەنگاوی، چاوپێكەوتن و ئامادەكردن.
* دیوێكی نوێ بۆ كەركوك، زنجیرەیەك چاوپێكەوتنی لەگەڵ عارف قوربانی.
* كتێبێكی سالار مەحمود، زنجیرە چاوپێكەوتن، دیدارەكان: ئازاد سەراوی و ژینۆ عەبدوڵڵا
* زنجیرەیەك چاوپێكەوتن لەگەڵ د.بەختیار شاوەیس
* چاپكردنی نامیلكەیەك، دیدالاێك لەگەڵ ستران عەبدوڵڵا، چاوپێكەوتن و ئامادەكردنی ئازاد سەراوی
* ماوەی دوو ساڵ دەستەی نووسەرانی رۆژنامەی (دێرین)ی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان بووە چەندین بابەتی جیاوازی بۆ نووسیوە.
* ژمارەیەك چاوپێكەوتنی لە گۆڤاری بیرو هۆشیاری گۆڤاری جیا بڵاوبووەتەوە
* لەبواری هونەریشدا لە درامای گەردەلول بەشی 3 بەشداریكردووەو رۆڵی هونەرمەند حەمە جەزای بینیوە.

خاك

PM:03:02:30/05/2015

ئه‌م بابه‌ته 2129 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064