حاجی مەكی
ئامادەكردنی :سۆزان عومەر

هونەرمەند،  مەكی عەبدوڵڵا ئەستێرەی دراماو شانۆی كوردییە و نیو سەد زیاترە خزمەتی بواری هونەری نواندن كردووە و توانیوویەتی لەو بوارەدا خزمەتێكی بەرچاو بكات.

حاجی مەكی ناوی تەواوەی (محەمەد مەكی عەبدوڵا مەعروف)ە، بە نازناوەكانی (حاجی مەكی و عەلییە فەنی) ناسراوە،  لە ساڵی ١٩٣٩ لە (ئامێدی) لەدایكبووە و دوو خوشك و دوو برای هەبووە و بەهۆی باری گوزەرانی خێزانەكەیەوە نەیتوانیوە خوێندن تەواو بكات.

هونەرمەند، ژیان یارمەتی نەدا تاكو قوتابخانە تەواو بكات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا توانیویەتی شتێك بۆ مێژووی كورد بكات، لەساڵی 1958، كاتێك كە سەرباز بووە لەشاری هەولێر، تیپێكی هونەری پێكهێناوە بەناوی (خەبات)و لەشاری سلێمانیش بەهەمان شێوە تیپێكی (خەبات)ـی هەبووە.حاجی مەكی لە بارەی كارەكانیەوە دەڵێت:"من 54 ساڵە تەمسیل دەكەم، تەمسیلەكانیشم جەماوەری خۆی هەبووە و خەڵكی بەدڵی بووە و هەمووی ئامۆژگاریی بوون"


لە بواری سینەماشدا جێی دەستی دیارەو حاجی مەكی لە دیمانەیەكدا ئاماژەی بەوەدا بوو:"من یەكەم كەس بووم كارم بۆ سینەمای كوردی كردووە بە فیلمی نێرگز بووكی كوردستانە، ئێستا ئێمە خاوەنی سینەما نین، بەڵام لە داهاتوودا دەبینە خاوەنی سینەمای كوردی".

وتیشی:"بۆ مێژوو ئەگەر مێژوو راستگۆبێ، بەڵام مێژوو راستگۆ نییە، من یەكەم فیلمی كوردیم دەركردووە بەناوی (نێرگز بووكی كوردستان) بەپارەی خۆم، نەك بەپارەی حكومەت، لەساڵی 1991 لەگەڵ برادەرێكمدا كاك حەمەسەعید حەمەكەریم، كە بەهەردووكمان توانیمان ئەو فیلمە دەربكەین".
 ڕۆژی 5/10/1991 كە رۆژی نمایشی فیلمەكە بوو، هەر ئەو ڕۆژەش كرا بەڕۆژی سینەمای كوردیە

یەكەم كاری هونەری حاجی مەكی شانوییەك بووە بەناوی (پێكەنین بەبێ یاسا).
دیارترین ئەو بەرهەمانەی‌ كە مەكی‌ پێدەناسرێتەوە بریتین لەشانۆگەرییەكانی باوەژن خوا بناسە، بەقەد بەڕەی‌ خۆت پێڕاكێشە، هەروەها نێرگز بوكی كوردستانە كە بە یەكەم فیلمی سینەمایی باشوری كوردستان دادەنرێت.




حاجی مەكی لە دیمانەیەكی پێشتووریدا، باسی لەبەرهەمەكانی كرد و دەڵێت "من 120 بەرهەمم هەیە و زۆربەی خۆم نوسیومە، هەتا فكرەی نێرگز بوكی كوردستانە خۆم نوسیومە لەگەڵ حەمە فەریق حەسەندا، من حەزم كردوە ئەوەی خەڵك دەیزانێت بیت فێرم بكات و شتی باش ئەنجام بدەین، من یەكەم كەسم كە كامێرەی سینەماییم لەكوردستان گرتوە بەدەستمەوە و كارم پێی كردوە لەساڵی 1964 فیلمێكم لەسەر كارگەی چیمەنتۆ دەركردوە و ئێستاش ماوە".

حاجی مەكی لە چەندین كاری كۆمیدیشدا كردووە، كە شەوانی رەمەزان لە كەناڵی گەلی كوردستان و كەناڵی كوردستەوە پێشكەش كرداوە، لە دراماكاندا زیاتر كاری لەسەر كێشەو گیروگرفتە كۆمەڵایەتیەكان دەكردو بە شێوەیەكی تەنزئامێزو كۆمیدی دەیخستنە ڕوو.

ئاری جەلیل زاوای حاجی مەكی دەربارەی دواكارەكانی هونەرمەند وتی:"حاجی مەكی  بەتەمای ئەو مەرگە لەناكاوە نەبوە‌و لەهەوڵی كاری نوێدا بوە بۆ پێشمەرگە‌و دواتریش بەهیوای كاری ئەنفال بوە".



هونەرمەندی ناسراوی كورد، حاجی مەكی‌ عەبدوڵا، شەوی 18/19/12/2015 لە نەخۆشخانەی‌ فریاكەوتنی‌ سلێمانی‌ ، لە تەمەنی 78 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشەوە كۆچی دوایی كرد و تەرمەكەی لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی بەخاك سپێردرا.
كاتی مردنی لە سەدان كاری شانۆی و تەلەفزیۆنی و سینەمایدا بەشداری كردووە.







PM:02:30:23/12/2015

ئه‌م بابه‌ته 3548 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064