حه‌‌مید قه‌‌وامی
* له‌گه‌ڕه‌‌كی ئاغه‌زه‌مان له‌شاری سنه‌ له‌دایكبووه‌.

* له‌ئه‌نجومه‌نی سینه‌مای لاوانی ئێران له‌ سنه‌ ده‌ستیكردووه‌ به‌كاری وێنه‌گریی و فیلمسازی.

* پێشانگای وێنه‌ی (به‌شێوه‌ی تاكه‌كه‌سی و به‌كۆمه‌ڵ) له‌ شاره‌كانی ئێران كردووه‌ته‌وه‌.

* تائێستا 14 فیلمی جۆری (مۆسته‌نه‌د-  داستانی و سریاڵ )ی دروستكردووه‌.

* له‌ فیلمه‌كانی: «گۆرانیه‌كانی وڵاتی دایكم»، «كیسه‌ڵه‌كانیش ئه‌فڕن»، «ده‌ف» و «نیوه‌ی مانگ» یاریده‌ری ده‌رهێنه‌ر (به‌همه‌نی قوبادی) بووه‌.

* یاریده‌ده‌ری فیلمی (دۆڵ)ی ده‌رهێنه‌ر (هونه‌ر سه‌لیم) به‌رهه‌می فه‌ڕه‌نسا 2005.

* وێنه‌ هه‌ڵگری (فیلمبردار) فیلمی مۆسته‌نه‌دی نیوه‌ درێژی «شه‌ڕ ته‌واو بوو» 2004ی به‌همه‌ن قوبادی.

* وێنه‌ هه‌ڵگری فیلمی سینه‌مایی (نیشتمان).

* وێنه‌ هه‌ڵگری سریاڵی «رێگه‌ی ون بوو»ی خوالێخۆشبوو عه‌لی ره‌زا ره‌زایی.
 
* وێنه‌ هه‌ڵگری سریاڵی «میعماری هه‌زاره‌»ی موحه‌ممه‌د مۆعه‌یسری. كه‌ناڵی یه‌كی رادیۆ ته‌له‌فزیۆنی ئێران.

* وێنه‌ هه‌ڵگری فیلمه‌كانی: «دوایین دێهاتی سه‌رژمێری نه‌كراو»ی شارام عه‌لیدی. (سه‌ربازێ كه‌ شكا»ی به‌تین قوبادی، «ئێره‌ ئانتین نادا»ی به‌تین قوبادی. كه‌ ئه‌م فیلمانه‌ خه‌ڵاتی یه‌كه‌می میهره‌جانی سۆنی و میهره‌جانی كورته‌فیلمی تارانیان وه‌رگرتووه‌.

* وێنه‌ هه‌ڵگری زیاتر له‌ 150 فیلمی كورت و درێژی سینه‌مایی (مۆسته‌نه‌دو ته‌له‌فزیۆنی) بووه‌ كه‌ به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌رانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوو له‌وڵاتانی سویدو فه‌ڕه‌نسا و ئیتاڵیاو توركیاو عیراق و ئه‌مریكاو كۆریاو هتد.

خاك - ئا/ هه‌ردی محه‌مه‌د





AM:10:16:03/06/2015

ئه‌م بابه‌ته 1675 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064