كریستیانۆ رۆناڵدۆ 2004
گریانی كریستیانۆ روناڵدۆ لە یاری كۆتای پاڵەوانێتی نەتەوەكانی ئەوروپا ساڵی 2004 كە هەڵبژاردەی پورتوگال پاڵێوراوی یەكەم بوو بۆ بوونە پاڵەوان بەڵام بەشێوەیەكی سەرسورهێنەر هەڵبژاردەی یۆنان بە گۆڵێكی بێ بەرامبەری سەركەوتنی بەدەست هێنا.
جۆن تێری 2008
كاتێك لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2008 هەردوو جەمسەری ئینگلتەرا بەیەك گەیشتن ئەوانیش مانچستەر یونایتد و چێڵسی بوو ,كاتی یاریەكە بەبێ گۆڵ یەكسان بوون بەلێدانی سزا یاریەكە بە ئەنجام گەیشت . لەدەستدانی لێدانە سزاكەی جۆن تێری وای كرد مان یونایتد ببێتە پاڵەوان دوای یاریەكە تێری زۆر بەگریانەوە ماڵئاوای لەو یاریە كرد.
شنایدەر 2010
یاری كۆتایی مۆندیالی 2010 ناخۆشترین كاتی ویسلی شنادەری هۆڵەندی بوو كە زۆر نزیك بوون لەوەی ببنە پاڵەوانی مۆندیال وە چەندین هەوڵی گۆڵ كردنی دا بەڵام گۆڵە كوشندەكەی ئێنێستا شنایدەری كردە گریان وەك ئەوەی لە وێنەكاندا دەردەكەوێت كاریگەری زۆری لەسەر دیارە.
بالۆتێلی 2012
هەمووان بە یاریزانە سەرشێتەكەی ناودەبەن بەڵام دیمەنی گریانی ئەویاریزانە لە یاری كۆتایی پاڵەوانێتی نەتەوەكانی ئەوروپا ساڵی 2012 كە بە چوار گۆڵ بە هەڵبژاردەی ئیسپانیا دۆران دیمەنێكی گریاناوی تەواوی بە بالۆتێلی بەخشی.
پیرلۆ 2015
ئەندریا پیرلۆی ئیتاڵی ویاریزانی یۆڤانتوس لە یاری كۆتایی چامپیۆنزلیگ 2015 زۆر لەوە نزیك بوو ئاواتەكەی بێتە دی بەوەی نازناوەكە بەدەست بهێنێت بەڵام بردنەوە بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵی بەرامبەر گۆڵێك دوای یاریەكە پیرۆ بەدیمەنێكی جیاوازەوە دەركەوت كە هێندە گریا هەموان سەریان لە گریامەكەی سورما.
ئهم بابهته 2484
جار خوێنراوهتهوه