هونه‌رمه‌ند عه‌لی له‌تیف
عه‌لی له‌تیف
چه‌ند وێستگه‌یه‌ك له‌ ژیانی هونه‌رمه‌ند:
-ساڵی 1944 له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی ناسراوی شاری سلێمانی له‌دایكبووه‌.

-ساڵی 1964 یه‌كه‌م پێشانگای له‌ سلێمانی كردووه‌ته‌وه‌.

-1970 به‌شداری پێشانگای گه‌نجانی له‌ ئه‌ڵمانیای خۆرئاوا كردووه‌.

-ساڵی 1972 پێشانگای هاوبه‌شی كردووه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان عه‌تا قه‌زاز و كامل مسته‌فا له‌ سلێمانی.

-ساڵی 1984 به‌شداری پێشانگای كردووه‌ له‌ ئیتاڵیا.

-ساڵی 1987 پێشانگای له‌ مۆزه‌خانه‌ به‌غدا كردووه‌ته‌وه‌.

-ساڵانی (1988_1994) چه‌ندین پێشانگای له‌ سلێمانی و فه‌ڕه‌نساو پۆڵه‌نداو توركیاو رۆمانیاو به‌غداو سه‌قز كردووه‌ته‌وه‌.

-له‌ ساڵی 1994 ـه‌وه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێ بووه‌و دانه‌بڕاوه‌ له‌ هونه‌ره‌كه‌ی و به‌رده‌وام بووه‌ له‌ كاری هونه‌ری و چه‌ندین شاعیرو هونه‌رمه‌ندو ره‌خنه‌گری ئه‌ڵمانی و ئه‌وروپی له‌سه‌ر كاره‌كانیان نووسیوه‌و به‌داخه‌وه‌ له‌ ساڵی 2009  ماڵئاوایی لێكردین.

- له‌ ئێستاشدا ده‌زگای رۆشنبیری جه‌مال عیرفان گه‌له‌ری هونه‌رمه‌ند عه‌لی له‌تیف-ی له‌ شاری سلێمانی كردووه‌ته‌وه‌.

هونه‌رمه‌ند له‌نێوان كارنامه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی و كارلێكیدا
خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ تابلۆكانی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو عه‌لی له‌تیف له‌ڕووی سۆسیۆلۆژییه‌وه‌..

هونه‌ر، كه‌ به‌شێكی گرنگی ئه‌ده‌به‌، خۆی له‌ دوو كارنامه‌ی سۆسۆلۆژی سه‌ره‌كیدا ده‌بینێته‌وه‌:

یه‌كه‌میان: "كارنامه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی"، ئه‌م كارنامه‌یه‌ بریتییه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی رووداو زانیارییه‌كان. هونه‌رمه‌ند، له‌گه‌ڵ ئیستاتیكای ره‌نگ و هێڵ و فیگه‌ره‌كانی، هه‌میشه‌ جه‌خت له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی سۆسۆلۆژی و فیكری كاریگه‌ر ده‌كات تا له‌ رێگه‌یه‌وه‌ بتوانێت وه‌رگر به‌لای خۆیدا رابكێشێت. ئه‌م راكێشانه‌ش به‌ مه‌به‌ستی تێگه‌یشتن و وه‌رگرتنی زانیارییه‌كانه‌. عه‌لی له‌تیف له‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری تابلۆكانیدا ره‌چاوی ئه‌م خاڵه‌ی كردووه‌و كۆمه‌ڵێك مه‌سه‌له‌و پرسیار ده‌خاته‌ڕوو.

ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌رگره‌كه‌ش كورد نه‌بێت، ئه‌وا هه‌رزوو ئه‌و هه‌سته‌ی لا دروستده‌بێت كه‌ هونه‌رمه‌ند له‌نێو كێشه‌ گه‌وره‌كاندا گوزه‌ر ده‌كات. هه‌ر تابلۆیه‌ك جۆرێك له‌ ئازار. ئازاره‌كانیش له‌لایه‌كه‌وه‌ دابه‌شبوون به‌سه‌ر زه‌مه‌نه‌ جیاوازه‌كاندا به‌ ئایینده‌شه‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی قه‌ده‌رێكی ئازاراوی به‌رۆكی هه‌مووانی گرتبێت و له‌لایه‌كی تریشه‌وه‌ ئازاره‌كان جۆراوجۆرن. هه‌ندێكی تریشیان به‌ ده‌ره‌وه‌، وه‌ك خاك و نیشتمان و ئازادی...

دووه‌میان: "كارنامه‌ی كارلێكی"، ئه‌م كارنامه‌یه‌ بریتییه‌ له‌ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌نێوان سه‌رجه‌م تاكه‌كان به‌بێ جیاوازی. ئه‌مه‌ش به‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هونه‌رو ئه‌ده‌ب ته‌نها خۆیان له‌ نێنه‌ردا نابینێته‌وه‌، به‌ڵكو په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆشیان له‌گه‌ڵ نامه‌و وه‌رگردا هه‌یه‌. لێره‌دا ئاڵوگۆڕی بۆچوونه‌كان ده‌بنه‌ كه‌ره‌سته‌یه‌كی به‌هێز بۆ گوتارو مه‌سه‌له‌كان. عه‌لی له‌تیف له‌ رێگه‌ی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ توانیویه‌تی كارلێك له‌نێوان هونه‌رو ئایدیاو مه‌سه‌له‌كان دروستبكات. له‌هه‌مانكاتیشدا هه‌وڵیداوه‌ به‌شێك له‌ بۆشاییه‌ سۆسۆلۆژی و فیكری سیاسییه‌كان پڕبكاته‌وه‌، چونكه‌ به‌مه‌سته‌وه‌ ده‌یه‌وێت نامه‌كانی بگه‌یه‌نێته‌ وه‌رگر به‌مه‌رجێك وه‌رگره‌كه‌ له‌ئاستی به‌رپرسیارێتی رۆشنبیری و مه‌عریفی و فیكریدا بێت. به‌پێچه‌وانه‌وه‌ نامه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی به‌بێ به‌ها ده‌مێنێته‌وه‌، به‌مه‌ش ستراتیژی گوتاری هونه‌رمه‌ند خۆی له‌ دوو به‌رنامه‌ی سه‌ره‌كیدا ده‌بینێته‌وه‌.

1) كارنامه‌ی پشگیری، به‌وپێیه‌ی نامه‌كه‌ له‌ بازنه‌یه‌كی هه‌ستیاری سۆسۆلۆژی و سیاسی و فیكریدا ده‌سوڕێته‌وه‌و پێویستی به‌ پشتگیری هه‌موو لایه‌ك هه‌یه‌ نه‌ك هه‌ر هونه‌رمه‌ندان.
2) كارنامه‌ی ئاڕاسته‌كردن، به‌وپێیه‌ی وه‌رگر پێویستی به‌ نامه‌كان هه‌یه‌، ئه‌وا له‌هه‌مانكاتیشدا ئاڕاسته‌كردنیان له‌ دۆخێكه‌وه‌ بۆ دۆخێكی تری جیاواز پێویستییه‌كی ئه‌خلاقی و هونه‌رییه‌.

خاك

PM:01:11:22/04/2015

ئه‌م بابه‌ته 1049 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064