جێگا تیری چاوبازان و گەراجی خەمەنەوعاو نەوعەكانی ئەم سەردەم عاجباتی یەدلە. دڵ هەرچەندە كەوتۆتە لای چەپی سنگەوە و بەعزە جارێكیش بەزەیی بە ئازارەكاندا دیچتەوە بەڵام هیچ پەیوەندیەكی بەماركسیزمەوە نی یە بەخۆڕایی بوختانی بۆ مەكەن.
لەرووی فسیۆلۆژی یەوە ئەم پارچە گۆشتە لەچوار هۆدەی سەربەخۆ پێكهاتوە و ترومپایەكی هێندە بێمەسەرەفە كەهروباش نەبێت ئەم هەر خرەیكی ئیشی خۆیەتی.ئاسەوار ناسەكان دەڵێن دڵە بەردینەكان تا ئێستاش لەزۆربەی ناوچەی دنیادا ماوون و لەسەدا حەفتای حاكم و حوكمەتەكانی جیهان دڵیان لەبەردە پێ دروست كراوە.
لێكۆڵینەوە تازەكان وانیشان ئەدەن دەڵ وەك هەموو دیاردە گرنگەكانی تری ئەم گەردوونە لەگەشەسەندن و گۆراِنكاریدایە ئیلا دڵی كورد نەبێت كە ساڵەها ساڵە وەك خۆی وایە هێشتا فێری لێبوردن وخۆشەویستی نەبووە
سەعات چیەكان لەوباوەڕەدان دڵی كورد شتێكی تایبەت بێجیاواز بێت لەدڵی ئۆمەتی محەمەد ئەگینا چۆن بەرگەی ئەم هەموو مەراق و دەردی سەریە ئەگرێت.
خاك-ئەرشیفی سیخورمە
ئهم بابهته 3052
جار خوێنراوهتهوه