وەزعەكە سووكە وەك باڵی مێشێ
لەداخ ئەوانەی برانە پێشێ
سەرت بپَچە چونكە زۆر دێشێ
(ئەو رای دەكێشێ وئەم رای دەكێشێ
تا دوایی،مەشكە هەڵدەتلیشێ)
**
ئاشێكمان هەیە زۆرنەزان گێرە
رێوییەكەی دەرێ لای ئێمە شێرە
موەزەف هەرچاوی لەگۆشتی خێرە
( پیاوی هونەرمەند كەساسە لێرە
بەدووزگ برسی و بەزگێ تێرە)
خاك-ئەرشیفی سیخورمە
ئهم بابهته 1909
جار خوێنراوهتهوه