-پیاو خزمی وەكو تۆی بێ.. بزانە ئیشێكت بۆ دۆزیمەوە؟
+ تۆ خۆت ئیشكەر نیت برا.. وتم وەرە كۆمپانیا دانێ تەندەرەكانت لەسەر من وتت نایكەم.
-حەزم لە كۆمپانیا نییە. لێی نازانم..
+ دە وەرە ئەتكەم بە قونسوڵ
-قونسوڵی چی بابە.. من كوردییەكە بەباشی نازانم نۆرەی زمانی ئەجنەبیمانە.. ئەگەر راست ئەكەی بمكە بە مودیرعام
+ مودیر عامی زەحمەتە.. شەرتەكانی قورسە.. وەزیریی چۆنە؟ بتكەم بە وەزیر؟
-بەخوا حەزم لێ ی نی یە.. موعەدەل ئەبێ خەریكی لێدوان و بەدرۆخستنەوە بیت
+ بە رەئی من وەزیریی بۆ تۆ زۆر گونجاوە.. چونكە شەرتەكەیت تیایە
-شەرتەكەی چی یە؟
+ شەهادەی ناوێ
خاك-ئەرشیفی سیخورمە
ئهم بابهته 1839
جار خوێنراوهتهوه