له‌نوێترین نموونه‌ی گونجاندنی پۆشاكدا بۆ پۆشین له‌ڕۆژانی هه‌موو وه‌رزه‌كانی ساڵی ۲۰۱۶ دا، دیزاینه‌ران تیشك ده‌خه‌نه‌سه‌ر گونجاندنی پۆشاك له‌سه‌ر جوانترین ره‌نگه‌كانی ساڵ.
بۆئه‌وه‌ی له‌مساڵدا به‌رده‌وام له‌سه‌ر دوایین مۆدێلات گرنگی به‌پۆشاك بده‌یت، سه‌رنج بخه‌سه‌ر نموونه‌ی پرچه جلوبه‌رگه‌كانی ئه‌م وێنه‌یه، كه ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر ره‌نگه‌كانی خاكی و سپی و هه‌روه‌ها ره‌ش ده‌ستنیشان كراون، ئه‌وانه‌ش نوێترین مۆدێلاتن له‌دونیای فاشیۆنداو له‌كاتی كڕینی پۆشاكدا ئه‌م ره‌نگانه له‌یادمه‌كه.
له‌باره‌ی نموونه‌ی ره‌نگه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن كه نزیكه له‌ستایلی (كلسیك) به‌وپێیه‌ی ره‌نگی ره‌ش و سپی له‌گه‌ڵدایه، جگه‌له‌وه‌ش ره‌نگی خاكی نموونه‌ی ستایلی ساده‌یه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ره‌نگێكی كاڵ و ناسكه.
له‌كۆتاییشدا ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌مساڵدا پێویسته هه‌موو خانمێك خاوه‌ن جانتایه‌كی ده‌ست بێت له‌سه‌ر ره‌نگی خاكی یان قاوه‌یی تێر‌و هه‌روه‌ها په‌مه‌یی كاڵیش دروسته.
خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار
س/ ئاژانسه‌كان
ئه‌م بابه‌ته 974
جار خوێنراوهتهوه