كه‌ره‌سته‌كان:
نیو پاكه‌ت سپاگێرتی
۲ كه‌لۆ سیر
نیو ده‌سك رێحانه
۲ كه‌وچكی چێشت ئاوی لیمۆ
۱ كه‌وچكی چێشت رۆنی زه‌یتون
۱ ئا‌ڤۆكادۆ
نیو كه‌چكی چێشت خوێ
۲ بیبه‌ری تون (سوور)
كه‌مێك توێكڵی لیمۆ (له‌ڕه‌نده درابێت)
شێوازی ئاماده‌كردن:
1- له‌ناو مه‌نجه‌ڵێكی گه‌وره‌دا ئاو بكوڵێنه‌و دواتر سپاگێرتی تێبكه.
2- سیر‌و رێحانهكه به‌وردی بجنه‌و بیخه‌ره ناو قاپێكی قوڵ، هه‌روه‌ها ئاوی لیمۆی به‌سه‌ردا بكه.
3- ئێستا ئا‌ڤۆكادۆ بهقاشكراوی بخه‌ره ناو قاپه قوڵهكهوه، دواتر رۆنی زه‌یتونی به‌سه‌ردا بكه.
4- بیبه‌ره‌كان ورد بجنه‌و له‌گه‌ڵ كه‌مێك خوێدا بیخه‌ره ناو قاپێكه‌وه، ئێستاش هه‌موو كهرهستهتان له‌ناو قاپه‌كه‌دا تێكه‌ڵبكه‌و تێكیبده تا ده‌بێت به‌كرێمی ئا‌ڤۆكادۆ.
5- كه‌ی سپاگێرتیهكه له‌ناو ئاوه‌كه‌دا كوڵا، بیخه‌ره ناو سوزگیهكهوهو ئاوه‌كه‌ی لێده‌ربكه.
6- ئێستاش سپاگێرتیهكه تێكه‌ڵی كرێمی ئا‌ڤۆكادۆ بكه، له‌كۆتاییشدا توێكڵی لیمۆكه‌ی به‌سه‌ردا بكه له‌گه‌ڵ كه‌مێك رێحانه‌و بیبه‌ر.
خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار
س/ ئاژانسه‌كان
ئه‌م بابه‌ته 1903
جار خوێنراوهتهوه