ڤیدیۆ.. جله‌كانی دا بهسواڵكهرێك.. بۆچی؟
له‌شاری نیویۆرك هاووڵاتیه‌ك جله‌كانی به‌ری خۆی داده‌كه‌نێت و ده‌یدات به سواڵكه‌رێكی ئه‌و شاره‌و گرته‌ی ڤیدیۆییشی لێ تۆمارده‌كات.
سه‌رچاوه‌ی (نیویۆرك پۆست) له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌دا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بهمیلیۆنهها بینه‌ری ده‌بێت، لێره‌دا ده‌بینیت كه چۆن سواڵكه‌رێك به‌نیمچه رووتی له‌ناو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كانی شاری (نیویۆرك) لێی كه‌وتووه.
له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌وه ده‌خرێته‌ڕوو كه به‌درێژایی رۆژ كه‌س ئاوڕی لێنه‌داوه‌ته‌وه، ته‌نها كوڕێك له پهڕۆشیا تیشێرته‌كه‌ی خۆی پێده‌به‌خشێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشی ده‌كات كه باری ته‌ندروستی سواڵكه‌ره‌كه زۆر لاوازبوو، بۆیه به‌بێ هاوكاری توانای نه‌بوو تیشێرته‌كه له‌به‌ربكات.
له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه‌دا ده‌مانه‌وێت ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نین كه هه‌روه‌ها هاووڵاتیانی وڵاته ئه‌وروپیه‌كان بێ پاره‌و بێ به‌رگن، له‌وڵاتانیش ده‌بێت كاربكه‌یت بۆ دابینكردنی بژێوی ژیان، هیچ سه‌ركه‌وتنێك له‌ژیاندا به‌ئاسانی ده‌ستناكه‌وێت به‌بێ هه‌وڵ و ماندووبونی خۆت.
خاك – و/ شاڵاو عوزێری
س/ ئاژانسه‌كان
ئه‌م بابه‌ته 2000
جار خوێنراوهتهوه