له‌ئێستادا مرۆڤه‌كان به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو گرنگی به‌خواردنه‌وه‌ی قاوه‌و كۆفی ده‌ده‌ن، هه‌ریه‌كه‌و له‌سه‌ر حه‌زی خۆی دروستی ده‌كات و هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌سانێك حه‌زیان له‌قاوه‌ی تاڵه بۆ پاراستنی باری ته‌ندروستیان و له‌هه‌مانكاتیشدا چه‌ند كه‌سێك حه‌ز به‌تامی شیرین ده‌كه‌ن.
جگه‌له‌وه‌ش له‌گه‌ڵ گۆڕانكاری له‌دروستبوونی وه‌رزه‌كاندا هه‌روه‌ها چۆنیه‌تی دروستكردنی قاوه‌ش ده‌گۆڕێت، بۆنموونه له‌هاویندا قاوه‌ی سارد به‌سه‌هۆڵ ئاماده ده‌كرێت و له‌زستانیشدا به‌گه‌رمی ده‌خورێته‌وه.
له‌م بابه‌ته‌دا شێوازێكی نوێ ئاشكرا ده‌كه‌ین بۆ دروستكردنی شیر‌و قاوه.
كه‌ره‌سته‌كان:
۲ كه‌وچك كاكاو
۲ كه‌وچك كۆفی
۲ كه‌چك شیری وشك
۲ كه‌رت نه‌سته‌له‌ی قاوه‌ی ره‌ش
۱ كه‌وچك هه‌نگوین
۱۵۰ میلی‌لیتر شیری سۆیا
شێوازی ئاماده‌كردن:
1- سه‌ره‌تا له‌ناو قاپێكدا تێكه‌ڵه دروستبكه بهكاكاو و كۆفی و شیری وشك.
2- دواتر شیری سۆیا له‌سه‌ر ئاگر به‌هێمنی بكوڵێنه.
3- دوای ئه‌وه‌ی كه شیره‌كه كوڵا له‌سه‌ر ئاگر دایبگره‌و تێكه‌ڵه‌كه‌ی تێبكه، دواتر تێكی بده.
4- ئێستاش شیر‌و قاوه‌كه بخه‌ره ناو كوپهوه.
5- له‌كۆتاییدا گرنگی به باكارهێنانی هه‌نگوین و نه‌سته‌له‌ی قاوه بده بۆ خۆشكردنی تام.
خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار
س/ ئاژانسه‌كان
ئه‌م بابه‌ته 2045
جار خوێنراوهتهوه