به‌بۆنه‌ی نزیكبوونه‌وه‌ی رۆژی ڤالانتاین نه‌سته‌له‌ی قاوه له‌سه‌ر شێوه‌ی دڵ دروستبكه، نموونه‌ی ئه‌م شیرینیه له‌وڵاتی ئیتاڵیا ناوبانگی ده‌ركردووه، به‌تایبه‌تی به‌وهۆیه‌ی كه هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی ئه‌م نه‌سته‌له‌یه له‌خواردنی سروشتی پێكهاتووه، له‌هه‌مانكاتیشدا له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه ئاماژه‌ی پێدراوه.
كه‌ره‌سته‌كان:
نیو په‌رداخ كاكاو
نیو په‌رداخ رۆنی گوێزی هیندی
۱۰۰ غرام گوێز
۵ ده‌نك خورما
۱ كه‌وچكی چا ڤانێلا
۵۰ غرام ناوكه كوله‌كه
شێوازی ئاماده‌كردن:
1- سه‌ره‌تا گوێزه‌كان و ناوكه كوله‌كه له‌سه‌ر ئاگر كه‌مێك ببرژێنه بۆئه‌وه‌ی تامێكی خۆشیان هه‌بێت.
2- ئێستا هه‌موو كه‌ره‌سته‌كان تێكه‌ڵبكه‌و بیخه‌ره ناو ئامێری كاره‌بای هاڕه‌ر (میكسه‌ر) بۆئه‌وه‌ی یه‌كتر بگرن.
3- دواتر تێكه‌ڵه‌كه بخه‌ره ناو قاڵبی دڵه‌وه.
4- بۆماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك قاڵبه‌كه بخه‌ره ناو بهفرگهرهوه تا به‌ساردی ده‌یبه‌ستێت و دواتر ده‌ریبهێنه‌و له‌سه‌ر پله‌ی گه‌رمی ژووردا كه‌مێك نه‌رمی بكه‌ره‌وه، به‌وشێوه‌یه ئاماده‌یه بۆ خواردن.
شایه‌نی باسه، ئه‌م نه‌سته‌له‌یه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئاماده ده‌كرێت و هه‌روه‌ها پێویستیت به‌زۆر كه‌ره‌سته نییه بۆیه مه‌سره‌فی كه‌مه.
خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار
س/ ئاژانسه‌كان
ئه‌م بابه‌ته 2030
جار خوێنراوهتهوه