سه‌رچاوه‌یه‌كی هۆڵه‌ندی له‌باره‌ی كۆكاكۆلا چه‌ند زانیارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه له‌سه‌ر چۆنێتی به‌كارهێنانی و سووده‌كانی له‌ژیانی رۆژانه‌دا.
جگه له‌خواردنه‌وه كۆلا، هه‌روه‌ها لهمكاتانهشدا سوودی هه‌یه:
1- له‌وه‌رزی هاویندا سوودی هه‌یه بۆ له‌ناوبردنی مێرووله.
2- سوودی هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی په‌ڵه‌ی چه‌وری.
3- گه‌ر دیناری ئاسنی ساڵانی پێشوت هه‌ڵگرتووه بۆ یادگاری، ئه‌وا له‌كاتی پاككردنهوهدا سوود لهكۆلا وه‌ربگره.
4- به‌هۆی به‌كارهێنانی كۆلا گژوگیای زیاده له‌ناوبه‌ره.
5- گه‌ر كاتت نییه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ته‌والێت، كۆلای به‌سه‌ردا بكه‌یت و دوای ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر ئاوی بهساردا بكه.
6- په‌ڵه‌ی خوێن بهكۆلا پاكده‌كرێته‌وه.
7- بۆ لولكردنی ستایلی قژ، بهكۆلا قژت بشۆو بۆماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك له‌ناو خاولیدا بیهێڵه‌ره‌وه و دواتر بیشۆ.
8- گه‌ر حه‌زده‌كه‌یت ره‌نگی قژت كاڵبكهیتهوه، بهكۆلا قژت بشۆ.
9- كۆلا بۆ سپیكردنه‌وه‌ی مه‌نجه‌ڵ سوودی هه‌یه.
10- بۆئه‌وه‌ی پێستت روونبێت، گرنگی به‌تێكه‌ڵكردنی كۆلاو كرێم بده.
11- كۆلا سوودی هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی چه‌وری رۆنی ره‌ش له‌سه‌ر پۆشاك و خاولی.
12- له‌كاتێكدا بنێشت به‌قژته‌وه نوساوه، كه‌مێك كۆلای به‌سه‌ردا بكه‌و دوای ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێك لێده‌بێته‌وه.
13- گرنگی به به‌كارهێنانی كۆلا بده بۆ له‌ناوبردنی ژه‌نگ.
14- كۆلا سوودی هه‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی ئۆتۆمبێل.
15- گه‌ر خواردنی سوتاو به‌قاپ و مه‌نجه‌ڵه‌وه سوتاوه، له‌كاتی پاككردنهوهدا له‌ناو كۆلادا بیخوسێنه.
خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار
س/ ئاژانسه‌كان