پەروینی موشیروەزیری
ئامادەكردنی :خەلیل عەبدولڵا
پەروینی موشیروەزیری وەك بێژەرو نوسەر خزمەتێكی گەورەی بە بوارەكانی میدیاو رۆشنبیری كوردی كردووە.ئەو بەدەنگهخۆشو ئەفسوناوییهكهی لە بەرنامەی هەوارگەی دڵانی رادیۆی كرماشاندا شیعری شاعیرەكانی كوردی خوێندۆتەوەو لەو رێگەیەوە لەسەرانسەری كوردستاندا ناسراو هەوادارێكی زۆری پەیدا كرد.
پەروین كچی حسێن خانی موشیر وەزیریی موشیر دیوانی دووەمەو لە18ی كانونی یەكەمی 1941 لەشاری دڵگیری سنەی خۆرهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە.قۆناغەكانی خوێندنی لەشاری سنە تەواو كردووە.
ساڵی 1960 لەگەڵ ئەسعەد سیراجەدینی نەقشبەندی ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوەو هەردووكیان چونەتە رادیۆی كرماشانو وەك بێژەرو نوسەر خزمەتیان كردووە.
پەروینی موشیر وەزیری لەگەڵ شوكروڵڵای بابانو لەرێی بەرنامەی هەوارگەی دڵانەوە بەخوێندنەوەی شیعری شاعیرانی كورد بەدەنگە بەسۆزەكانیان خەڵكی كوردستانیان سەرسام كرد.موشیر وەزیری لەرێی كاری رادیۆییو تەلەفزیۆنیەوە خزمەتێكی زۆری بەئەدەبی كوردی كرد.
ئەوەی جێگەی سەرنجە لەهەمان رۆژی لەدایكبونیدا لە ساڵی 2010 لە یەكێك لەنەخۆشخانەكانی لەندەن كۆچی دوایی كردو لە خانەقای شێخانی نەقشبەندی لەبیارە بەخاك سپێردرا. درودی رێزو وەفاو ئەمەكداری بۆ گیانی پاكی خاتوو پەروینی موشیر وەزیری ئەو خانمەی وەك ژنێكی بوێرو پێشەنگ لەبواری میدیاو روناكبیری خزمەتی كرد.
ئهم بابهته 1951
جار خوێنراوهتهوه