ئامادەكردنی :خەلیل عەبدولڵا
محەمەد عارف جزیری هونەرمەندێكی دیاری كوردستانەو خزمەتێكی گەورەی بەهونەری گۆرانی كوردی كردووە.جزیری لەدایكبووی ناوچەی جزیرەی بۆتانی باكوری كوردستانەو هەرزوو تێكەڵاوی جوڵانەوەی سیاسی بووەو یەكێك لەبەشدارانی شۆڕشەكەی شێخ سەعیدی پیران ئەبێو دوای شكستی شۆڕشەكە دەستگیر دەكرێو چوار ساڵ لە كونجی زینداندا ئەبێ.
دوای ئازادكردنی دەچێتەوە ناوچەكەی خۆیو ئیدی هەوڵ دەدات لەرێگەیەكی دیكەوە خزمەت بكاتو رێگەی هونەر هەڵدەبژێرێتو دەست دەكات بەگۆرانی وتن.
بەهۆی هەلومەرجی دژواری باكور لەگەڵ برایەكیدا دێنە باشوری كوردستانو لە شاری دهۆك دەگیرسێنەوە.جزیری لەباشور زیاتر گەشە بەهونەرەكەی دەداتو هەلی بۆ دەرخسێت لە ساڵی 1947 دەچێتە شاری بەغداو لەوێ هونەرمەندە كوردەكانی وەك نەسرین شیروانو ئەڵماس خانو تاهیر تۆفیقو مریەم خانو عەلی مەردانو دەناسێو لەرێی ئەوانەوە دەچێتە ئیزگەی كوردی بەغدا لەوێ دەست بەتۆماركردنی گۆرانییەكانی دەكاتو 350 گۆرانی میللیو مێژوویی تۆمار دەكاتو بەوەش خزمەتێكی گەورە بە گۆرانیو پاراستنی فۆلكلۆری كوردی دەكات.لەو رێگەیەوە لەسەرانسەری كوردستاندا دەناسرێ.ئەم هونەرمەندە گەورەو ناسراوەی كورد لە17ی كانونی یەكەمی 1986 بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەی ئازادی شاری دهۆك كۆچی دوایی كردو هەر لەوێ بەخاك سپێردرا.درود بۆ گیانی پاكو پیرۆزی.