ئامادەكردنی :خەلیل عەبدولڵا
عایشە شان دیارترین ژنە هونەرمەندی گۆرانبیژی كوردە كەسەرباری كێشەو ئاستەنگو رێگرییەكانی دابونەریتی كۆن،شورەییو بڤەبوونی هونەر بۆ ژنان، بەوپەری بوێریو ئازایەتیەوە توانیویەتی لەساڵانی پەنجاكانی سەدەی رابردوودا،بێتە ناو كایەی هونەرو سەرتەختی شانۆ بكاتە مەیدانی كاركردنی هونەری.
بەوەش بۆتە ژنێكی پێشەنگی ئەو بوارەو خزمەتێكی زۆری بەهونەری گۆرانیو مۆسیقای كوردی كردووە.عایشە محەمەد وەسمان شان كە بەعایشە شان ناسراوە. ساڵی 1938 لەشاری ئامەدی باكوری كوردستان لەدایك بووە.هێشتا مناڵ بووە كە باوكی كۆچی دوایی كردووە.
عایشە شان هەر لەمناڵیەوە خولیای هونەری گۆرانی ئەبێو سەرەتا بەزمانی توركی گۆرانی ئەڵێتو لەتەمەنی 15 ساڵیدا بەنهێنی یەكەم كاسێتی خۆی تۆمار ئەكات.
ساڵی 1961 دەچێتە ئەستنبوڵو لەوێ چالاكی هونەری زیاتری ئەبێو زۆرتر ئەناسرێو بەزمانی كوردیش گۆرانی ئەڵێتو گۆرانی ئەز خەزاڵم تۆمار ئەكات.
ساڵی 1972 ئەچێتە دەرەوەی وڵاتو لە وڵاتی ئەڵمانیا ئەگیرسێتەوەو لەوێو لەوڵاتی دیكەی ئەوروپا چەند ئاهەنگێكی گۆرانی ساز ئەكات.
ساڵی 1975 گەڕاوەتەوە ئەستەنبوڵو دواتر لەسەر داوای محەمەد عارف جزیریو عیسا بەرواری سەردانی بەغدا ئەكاتو لە ئیزگەی كوردی بەغدا چەند ئاهەنگێكی گۆرانی ساز ئەكات.
ساڵی 1990 لەسەر دەمی ئۆزالدا چەند گۆرانییەكی كوردی تۆمار ئەكات.لەدوای ساڵی 1992ەوە بەهۆی نەخۆشییەوە لەچالاكی هونەری ئەكەوێتو لەچاوان ون ئەبێ.لە 18ی كانونی یەكەمی 1996 كۆچی دوایی كرد.درود بۆ گیانی پاكی.
ئهم بابهته 3403
جار خوێنراوهتهوه