ئامادەكردنی :خەلیل عەبدولڵا
رەسوڵ گەردی هونەرمەندێكی دیارو ناسراوی كوردستانەو خزمەتێكی گەورەی بە هونەری كوردی كردووە.
رەسوڵ ئیبراهیم سوڵتان كە بەرەسوڵ گەردی ناسراوە، ساڵی 1922 لەگوندی قەلادگەی نزیك شاری هەولێر لەدایك بووە.
لەهەولێر خوێندویەتیو هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە خولیای هونەری گۆرانیو مەقامو حەیران بووەو لەو بوارانەدا خزمەتێكی گەورەی پێشكەش كردووە.
گەردی ساڵی 1947 چۆتە شاری بەغداو لەوێ لەرێی رادیۆی كوردی بەغداوە بەرهەمە هونەرییەكانی پێشكەش بەخەڵكی كوردستان كردووەو لەو رێگەوە لەسەرانسەری كوردستاندا ناسراوە.
گەردی ئەو ماوەیەی لە رادیۆی كوردی بەغدا بووە 680 گۆرانیو مەقامو حەیرانی تۆمار كردووەو وەك گەنجینەیەكی هونەری بەنرخ ماوەتەوە.
رەسوڵ گەردی شاعیریش بووەو نازناوی شاعیری ( بێزار) بووەو هەر بۆیەش حەزی كردووە بە رەسوڵ بێزار گەردی ناوی بهێنرێ.
لەبواری شیعروئەدەبدا خاوەنی چەندین كتێبو نامیلكەیە.
ئەم هونەر مەندە ناودارەی كورد لە 17ی تشرینی یەكەمی 1994 و لەتەمەنی 72 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد. درود بۆ گیانی پاكی لەساڵڕۆژی دوا ماڵئاواییدا.
ئهم بابهته 1125
جار خوێنراوهتهوه