پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی 20-10-2015 له‌ڕۆژی هونه‌ر و هاوكات له‌گه‌ڵ 28ـه‌مین ساڵیادی هونه‌رمه‌ندی كورد (تایه‌ر تۆفیق)، تیپی مۆسیقای باواجی كۆیه چه‌ند چالاكییه‌ك بۆ هونه‌رمه‌ندانی كوردستان له‌هۆڵی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كۆیه سازده‌كات.
جێی باسه ئه‌و چالاكییانه 3:00ی پاشنیوه‌ڕۆ سازده‌كرێت، له‌هه‌مان رۆژیشدا سه‌عات 10:00ی به‌یانی سه‌ردانی مه‌زارگه‌ی هونه‌رمه‌ندی گه‌ل (تایه‌ر تۆفیق) ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی دانانی چه‌پكه‌گوڵی وه‌فا بۆ رۆحی پاكی ئه‌و هونه‌رمه‌نده.
له‌باره‌ی هونه‌رمه‌ند (تایه‌ر تۆفیق)ـه‌وه
* هونه‌رمه‌ندێكی گۆرانیبێژی دیار‌و گه‌وره‌و ناسراوی كوردستانه.
* تاهیر تۆفیق ئه‌وڕه‌حمان حه‌مه‌د شێخانی ناوی ته‌واوی ئه‌و هونهرمهندهیهو بهتایهر تۆفیق ناسراوه.
* ساڵی 1922 له‌گه‌ڕه‌كی به‌فری قه‌ندی شاری كۆیه‌ی مه‌ڵبه‌ندی رۆشنبیری و هونه‌ر له‌دایكبووه‌و تا پۆلی سێی ناوه‌ندی خوێندووه.
* هێشتا له‌قۆناغی سه‌ره‌تایی بووه كه خولیای هونه‌ری گۆرانی وتن بووه‌و له‌وێوه كاروانی خزمه‌تی هونه‌ری به‌ڕێكردووه.
* ساڵی 1945 و له‌دوای جه‌نگی دووه‌می جیهان چووه‌ته رادیۆی كوردی به‌غداو له‌وێوه ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی به‌خه‌ڵكی كوردستان گه‌یاندووه‌و له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا ناسراوه‌و چه‌ندین گۆرانی و مه‌قامی له‌ئێزگه تۆماركردووه.
* تایه‌ر تۆفیق بایه‌خی به‌بواری شیعر داوه‌و چه‌ندین كتێبی تایبه‌ت به‌گۆرانی به‌گشتی و گۆرانییه‌كانی خۆی به‌تایبه‌ت چاپ و بڵاوكردووه‌ته‌وه.
* ئه‌م هونه‌رمه‌نده گه‌وره‌یه‌ی كورد هه‌موو ژیانی خۆی بۆ خزمه‌تی هونه‌ری گۆرانی كوردی تهرخانكردو خزمه‌تێكی گه‌وره‌ی پێشكه‌ش به‌گه‌له‌كه‌ی كرد.
* به‌داخه‌وه هونه‌رمه‌ندی گه‌وره تایه‌ر تۆفیق به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه له 20ی تشرینی یه‌كه‌می 1987 كۆچی دوایی كرد‌و بۆ یه‌كجاری ماڵئاوایی له‌دنیای هونه‌ر كرد.
خاك - په‌یجی تایبه‌تی خه‌لیل عه‌بدوڵڵا
نموونه‌یه‌ك له‌كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده...
ئه‌م بابه‌ته 1072
جار خوێنراوهتهوه