ئامادەكردنی :خەلیل عەبدولڵا
ئەحمەد كایا هونەرمەندێكی دیارو كوردپەروەری كوردستانەو لەرێی گۆرانیو مۆزیكەوە خزمەتێكی زۆری بەرەوتی هونەری كوردیو جۆشدانی گیانی كوردایەتی لەباكور كردووە.
كایا ساڵی 1957 لەشاری مەڵاتیەی باكوری كوردستان لەدایك بووەو بەخانەوادەوە كۆچیان كردووەو لەئەستەنبوڵ گیرساونەتەوە.
ئەستەنبوڵ بۆ كایا مەیدانی كاری سیاسیو نان پەیداكردنو خولیابوونی هونەرو شیعر بووە.
كایا بۆ بژێوی ژیانی خۆیو خێزانەكەی سڵی لەهیچ كارێك نەكردۆتەوەو كاری شۆفێریو كرێكاریو فرۆشیاری گەڕۆكی كردووە.
ئەو ژیانە وای لێكردووە زیاتر بەخەمە چینایەتیو نیشتمانیەكان ئاشنا بێو شیعرو هونەری گۆرانی كردۆتە مینبەرێك بۆ ئەوەی ئێشو ئازارەكانی میللەتەكەی لێوە دەربڕێو لەوچوارچێوەیەدا ساڵی 1985 یەكەم ئەلبومی گۆرانی خۆی بەناوی (مەگری بچكۆل) بڵاو كردەوەو ئەو ئەلبومە لەبەرئەوەی ناوەرۆكێكی سیاسی هەبوو، لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە قەدەغە كرا. ئەوەش بووە هۆی ئەوەی كە كایا زیاتر دەربكەوێو ئەستێرەی بدرەوشێتەوەو لەلایەن خەڵكی باكورەوە نازناوی گۆرانیبێژی هەژارانی پێبەخشرا.
بەهۆی هەڵوێستە سیاسیەكانیو گۆرانییە نیشتمانییەكانی لەلایەن حكومەتی توركیاوە زۆر دژایەتی كراو بۆیە بەناچاری وڵاتی بەجێهێشتو لەپاریس نیشتەجێ بوو.
ساڵی 1999 بەغیابی سزای 10ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
بەداخەوە ئەم هونەرمەندە گەورەیەی كورد،لەرۆژی16-11-1999 لەتەمەنی 42ساڵی لەدورە وڵاتو لەپاریس كۆچی دوایی كردو لەگۆڕستانی ناودارانی ئەو شارە بەخاك سپێردرا.
درود بۆ گیانی پاكو پیرۆزی ئەم هونەرمەندە گەورەیەی كورد.
ئهم بابهته 1229
جار خوێنراوهتهوه