ئامادەكردنی :خەلیل عەبدولڵا
رەفیق تۆفیق مەحمود رەسوڵ كە بە(رەفیق چالاك) ناسراوە هونەرمەندێكی دیارو ناسراوی كوردستانە.ساڵی 1923 لە گەڕەكی پیرەمەسووری شاری سلێمانی لەدایك بووە.
لە قوتابخانەكانی سلێمانیو سەرسەنگو كۆیە خوێندویهتیو دواتر لەساڵی
1941 خانەی مامۆستایانی لادێی لەشاری بەغدا تەواو كردووەو بووە بەمامۆستا.
چالاك لەسەرەتای ژیانی لاویدا خولیای هونەرەكانی شانۆو گۆرانی بووەو بۆیەكەمجار لەساڵی 1933 چۆتە سەر تەختەی شانۆ.
لەسەردەمی جەنگی دووەمی جیهانی و لهسالی ١٩٤٢لەگەڵ گۆرانی شاعیرو
رهمزی قهزازو چەند هاوڕێیەكیدا چونەتە رادیۆی یافا له فهلهستین و بۆ
ماوەی 3 ساڵ لەبەشی كوردی ئەو رادیۆیە خزمەتیان كردووە.لەساڵانی 1950 -1956 لە رادیۆی كوردی بەغدا كاری كردووە.
ساڵی 1957 لەگەڵ چەند هاوڕێیەكیدا كۆمەڵەی هونەرە جوانەكانیان دامەزراندووەو خۆی بووە بەیەكەم سەرۆكی ئەو كۆمەڵەیە.
چالاك وه رۆژنامهنوسیش خزمهتی كردووهو جوانترین وتاروو پهخشانی
ههیهو ماوهیهك سهرنوسهری رۆژنامهكانی برواو برایهتی بووه.
9ی حوزەیرانی 1963 لەحامیەی سلێمانی دەستگیر كراوەو بەكەفالەت ئازاد كراوە.چالاك وەك هونەرمەندێك لەسەر هەڵویستە سیاسییەكانی چەند جارێك لە وەزیفە دەركراوەو زیندانی كراوە.
چالاك بەشداری لەچەندین شانۆگەریدا كردووەو خاوەنی دەیان گۆرانیو
مەقامو سرودی نیشتمانیە. چهند شیعریكی جوانی گۆرانی شاعیری كردووه
بهگۆرانی.
بەداخەوە ئەم هونەرمەندە ناودارەی كورد لە 30ی تشرینی
دووەمی 1973 لەشاری بەغدا كۆچی دوایی كردو لەسەر وەسێتی خۆی لەگردی
سەیوانی شاری سلێمانی بەخاك سپێردرا.درودی رێزو وەفاو ئەمەكداری بۆ گیانی پاكو پیرۆزی رەفیق چالاكی هونەرمەندی شانۆكارو گۆرانیبێژ.
ئهم بابهته 2540
جار خوێنراوهتهوه