گابرێل باتیستوتا(باتی گۆڵ)
ساڵی 1969 لە شاری (سانتا فی) لە وڵاتی ئەرژەنتین لە دایك بووە نازناوی (باتی گۆڵ) بوو بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی گۆڵی تۆمار كرد لەژیانی وەرزشی لە تۆپی پێدا .
باوكی باتیستوتا گۆشتفرۆش بووە هەروەها دایكی سكرتێری قوتابخانە بووە .
لە سەرەتای منداڵیدا بەهۆی باڵا بەرزییەكەوە زیاتر یاری باسكەی دەكرد بەڵام سەركەوتنەكانی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لەمۆندیالی 1978 دا وای لێكرد زیاتر حەز و ئاەزووی بۆ یاری تۆپی پێ دروست ببێت و دواتر تەنها سەیری یاری تۆپی پێی دەكرد.
لەتەمەنی 15 ساڵیدا پەیوەندی بەیانەی (پلا تێنس)ەوە كرد كە یانەیەكی بچوك بوو بەڵام بەهۆی تواناكانی باتیستوتاوە ئەم یانەیە چەندین نازناوی گرنگی لە ئەرژەنتین بەدەست هێنا یانەكەی ناوبانگێكی زۆری پەیدا كرد لە سەرتا سەری ئەو وڵاتەدا ,بەهۆیەوە ئەم یاریزانە بووە جێگای سەرنجی چەندین یانەی بەناوبانگی وڵاتەكەی .
لەتەمەنی 20 ساڵیدا پەیوەندی بەیانەی ریڤەر پلێتەوە كرد كە یانەیەكی بەهێزی ئەرژەنتین بوو بەڵام دوای دروست بوونی كێشە لەگەڵ راهێنەری ئەو كاتەی ریڤەر پلێت دانێل پاسارێلا ئەو یانەیەی بەجێهێشت و رووی كردە یانەی ركابەری ریڤەر پلێت یانەی بۆكاجۆنیۆرز كە ئەمیش بەهەمان شێوە ناوبانگێی زۆری هەبوو لە لە ئەرژەنتین و جیهانیشدا.
لەتەمەنی 21 ساڵیدا كاروانی وەرزشی گۆرانكاری گەرورەی بەسەداهات كاتێك رووی كردە كیشوەری ئەوروپاو لە خولی ئیتاڵیدا رووی كردە یانەی فیۆرەنتینا هەرچەندەئاستێكی بەرزی پێكەشكرد و توانی 13 گۆڵ لە وەرزی 1991-1992 تۆمار بكات بەڵام یانەكەی دابەزییە خولی پلە دووەی ئەو وڵاتە .
بەڵام لە وەرزی 1993-1994 توانی یانەكەی بگەرێنیتەوە خولی پلەیەك وخۆیشی سەركردایەتی كرد هەتا بەرەو نازناوەكان هەنگاو بنێت
لە ساڵی 1993 لەگەڵ هەڵبژاردەی تانگۆ توانیان كوپا ئەمریكای ئەو ساڵە بەدەست بهێنن .
وەرزی 1995-1996 باشترین وەرزی ئەم یاریزانە بوو كە توانی لەو ساڵەدا یانەكەی بووە خاوەنی نازناوی خولی ئیتاڵی و جامی سوپەری ئیتاڵی لە گەڵ یانەی فیۆرەنتینا بەدەست هێنا.
لەگەڵ یانەی فیۆرەنتینا بەردەوام بوو هەتا ساڵی 2001 كە چەندین نازناوی گرنگی لەگەڵ یانەكەی بەدەست هێنا كەپێشتر ئەو یانەیە لەمێژووی خویدا بەدەستی نەهێنا بوو ,هەر لەو ماوەیەدا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین توانی لە مۆندیاڵی1994 و 1998 ئاستێكی بەرو پێشكەش بكات .
ساڵی 2001 لە یانەی فیۆرەنتیناوە چووە یانەی رۆما لەگەڵ رۆماش توانی لەو ساڵەدا نازناوی خولی ئیتاڵی بەدەست بهێنێت لە 63 یاری بەشداری كردوو توانی 30 گۆڵ تۆمار بكات بۆ یانەی پایتەخت .
دوای سێ وەرز لە ساڵی 2003-2004 روی كردە یانەی ئەنتەر میلان تەنها لە 13 یاری بەشداری كرد و توانی دووگۆڵ تۆمار بكات.
دواتر هەر لەو ساڵەدا ساڵی 2004 رووی كردە خولی قەتەری وچووە یانەی عرەبی ئەو وڵاتە. لە یانە قەتەریەكەش لەیەكەم وەرزدا بووە گۆڵكاری خولەكە بە 25 گۆڵ لە 18 یاریدا كە تائێستا نازناوی گۆڵكاری خولەكە بەناوی خۆیەوەیەتی.
بەڵام لەوەرزی دواتر بەهۆی توش بونیەوە بە پێكانەوە نەی توانی بەردەوامی بداتە یاری بۆیە هەر لەو یانەیەداو لە تەمەنی 45 ساڵیدا وازی لە یاریكردن هێنا و جیاواز لە یاریزانەكانی تر بەیەكجاری لە جیهانی تۆپی پێ دوور كەوتەوە دواتر رووی كردە یاری گوڵف .
ئێستا ئەو یاریزانە بە ئەفسانەیەكی تۆپی پێی ئەرەژەنتین وجیهان دادەنرێت چونكە لەژیانی وەرزشیدا 56 گۆڵی بۆ هەڵبژاردەكەی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین تۆمار كردووە لە 78 یاریدا.
ئەو نازناوانەی بەدەستی هێناوە لە ژیانی وەرزشیدا:
گۆڵكاری كوپا ئەمریكا 1991-1995
نازناوی كوپا ئەمریكا بۆ ئەرژەنیت ساڵی 1991
نازناوی جامی كیشوەرەكان ساڵی 1992
نازناوی خولی پلەیەكی ئیتالی بۆیانەی رۆما 2001-2002
گۆڵكاری خولی ئیتالی 1995
باشترین یاریزانی ئەرژەنتین 1998
پێلاوی زیوی 1998 لە مۆندیالی ئەو ساڵەدا
باشترین یاریزانی بیانی لە خولی ئیتاڵی 1999
سێەم باشترین یاریزانی 1999
گۆڵكاری خولی قەتەری 2004
گۆڵكاری مێژووی یانەی فیۆرەنتینا 323گۆڵ
گۆڵكاری مێژووی هەڵبژەردەی ئەرژەنتین 56 گۆڵ
یەكێكە لەباشترین 100 یاریزانی مێژووی تۆپی پێ
<iframe width="600" height="338" src="https://www.youtube.com/embed/KRJ7mttcuew?rel=0&showinfo=0" frameborder="0" allowfullscreen></iframe>
چەند گۆلێكَی باتیستوتا
ئهم بابهته 2028
جار خوێنراوهتهوه