دیگۆ بابلۆ سیمۆنی لە 28 ئەپرێلی ساڵی 1978 لە بۆینس ئارسی پایتەختی ئەرژەنتین لەدایك بووە.
سيمۆنی یەكێكە لە یاریزانەكانی تۆپی پێی ئەرژەنتین لەماوەی رابردوودا لە هێلی ناوەندی هەڵبژاردەكەی یاری دەكرد وە یەكێكە لەو یاریزانانەی كە زۆرترین یاری لەگەڵ هەڵبژاردەكەیدا ئەنجامداوە.وە لەئێستاشدا راهێنەرێكی بەتوانایە و راهێنەری یانەی ئەتلەنتیكۆ مەدریدی ئیسپانیە.
سەرەتای دەست پێكی یاریكردنی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1987 لە یانەی فیڵز ساڵفێڵد سێ وەرزی لەویانە تەواوكردووە و بەشداری 76 یاری ئەنجامداوەو توانیو یەتی چواردە گۆڵ تۆمار بكات.دواتر رووی كردە خولی ئیتاڵی چووە یانەی بیرا كە ئەوكات لە خولی پلەیەكی ئیتاڵیدا بوو بەڵام لە ئێستادا یانەی پلە دووە ,بۆماوەی دوو ساڵ لەویانە ماوەیەوە و بەشداری 56 یاری كردووە ولەگەڵ ئەویانەیەدا 6 گۆڵی تۆماركرد لەویانەیەش.
ساڵی 1992 خولی ئیتاڵی بەجێ هێشت و چووە ئیسپانیا و بەدیاریكراوی چووە یانەی ئیشبیلیەو لەوێش بۆماوەی دوو وەرز مایەوە توانی 12 گۆڵ تۆماربكات.
دواتر ئەو یانەیەشی بەجێهێشت و چووە یانەی ئەتلەنتیكۆ مەدرید كە ئێستاش راهێنەری ئەو یانەیەیە لەو كاتەدا بۆماوەی دوو وەرزش یاری بۆ هیندییە سورەكات ئەنجامداو 25 گۆڵی بۆ ئەوانیش تۆمار كرد.
ساڵی 1997 دووبارە گەرایەوە خولی ئیتاڵی بەڵام ئەمجارە بۆ یەكێك لەگەورەترین یانەكانی ئەوخولە ئەویش یانەی ئەنتەر میلان بوو كە بۆماوەی دوو وەرزیش لەم یانەیەبوو توانی 15 گۆڵیش لێرە تۆماربكات ,ساڵی 1999 چووە یانەی لازیۆ هەتا ساڵی 2003 لەویانەیەمایەوە كە نزیك بویەوە لەوازهێنانی لە یاریكردن بەهۆی زۆری تەمەنیەوە .
پێش ئەوەی بگەرێتەوە ئەرژەنتین چووەوە یانەی ئەتلەنتیكۆ بەڵام تەنها 25 یاری لەگەڵ ئەنجادان دوو گۆڵیشی تۆماركرد لەگەڵیان.
ساڵی 2005 گەرایەوە بۆ وڵاتەكەی و لەگەڵ یانەی راسینغ كلوب یاری دەكرد تەنها بەشداری 17 یاری كرد,دواتر لەهەر لەویانەیە بووە راهێنەر لەهەمانكاتدا یاریزان و راهێنەریش بوو .
ساڵی 2006 بووە راهێنەری یانەی ئیستودیانس و توانی نازناوی خولی پلەیەك ئەرژەنتی بۆ ئەو یانەیە بەدەست بهێنێت.
پاشان ساڵی 2007 بووە راهێنەری یەكێك لە باشترین یانەكانی ئەرژەنتین ئەویش یانەی ریفەرپلێتە و توانی نازناوی خولی ئەو وڵاتەی بۆ بباتەوە .
وە ساڵی 2009 و 2010 وبووە راهێنەر لەیانەكانی سان لۆرینزۆ و كاتانیای ئیتاڵی بەڵام سەركەوتنی وای بەدەست نەهینا لەگەڵ ئەو دوو یانە یە.
ساڵی 2011 بووە راهێنەری ئەتلەنتیكۆ مەدرید هەتا ئێستا و لەم یانەیەدا سەركەوتنی گەورەی بەدەست هێناوە هەتا ئێستا یانەی ئەتلەنتیكۆی لەیانەیەكی ناوەندەوە كردە ركابەری دوو زل هێزەكەی ئیسپانیاكە كە ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەبوو ,توانی دوای زیاتر لە 13 ساڵ نازناوەكە لەنیۆن ئەوو دوویانە دەربیهَنێت و ساڵی 2013 بووە پاڵەوانی خولی پلەیەكی ئیسپانیا و نازناوی ئەوروپالیگ دووجار بەدەست بهێنێت و وەچەندین نازناوی تر بۆ ئەم یانەبیە بباتەوەبۆ ئەو یانەیو وبۆیەكەمجار ئەتلەنتیكۆ مەدردی لەسەر دەستی ئەم راهێنەرە گەیشتە یاری كۆتای چامپیۆنزلیگ لەساڵی 2013 كە بە یانەی ریاڵ مەدرید دۆرا لە یاری كۆتایدا.
سیمۆنی 106 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین ئەنجامداوە ,لە ساڵی 1988 هەتا ساڵی 2002 بەردەوام لەگەڵ هەڵبژاردەی بەشداری یارییە نیۆدەوڵتییەكانی كردووە .
یەكێك لە رووەداوەگرنگەكانی هەڵبژاردەكەی ئەو رووداوە بوو كە لەگەڵ دێفید بێكهامی ئینگلیزی لە مۆندیالی 1998 روویداو بیكهام بەكارتی سور كرایە دەرەوە لەسەر دەستی سیمۆنی و دواتر بووە روداوێكی گرنگی وەرزشی.
سیمۆنی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە مۆندیالی 1998:
ئهم بابهته 2679
جار خوێنراوهتهوه