رافایل بینیتیز
ساڵی لەدایك بوونی :16 ئەبریل 1960 و ئێستا تەمەنی 55 ساڵە لە مەدرید ,ئیسپانات لەدایك بووە
لە شاری مەدرید لە دایك بووە خوێند كاری ئەكادیمیای یانەی ریاڵ مەدرید بووە بەڵام بەهۆی خوێندنی زانكۆ وە وازی لە یاریكردن هێناوە ,وە لە تەمەنی 26 ساڵیەوە دووبارە دەستی بەیاریكردن كردووەتەوە .
لەسەرەتای كاركردنیدا راهێنەری یانەی ریال بووە بۆ خوار تەمەن 20 ساڵ پاشان بووەتە یاریدەدەری راهێنەری یەكەمی ریاڵ مەدرید .
دواتر لە یانەی ریاڵ رۆشتووە و روی كردووەتە یانەی بلد وەلید و دواتر بۆ یانەی ریاڵ سۆسیداد بۆماوەیەكی كورت راهێنەری ئەو دوو یانەی كردووە .
پاشان چووتە یانەی ئیكسترامودورا لە خولی پلە دوو توانی ئەو یانە بگەیەنێتە خولی لالیگای پلە یەك لە وەرزی 1997 دا.
دواتر روودەكاتە راهێنەرایەتی یانەی تینیریفی بۆماوە وەرزێك لە ساڵی 2000 دا.
ساڵی 2001 سەركەوت و ناوبانگی زیاتر دەبێت كاتێك دەبێتە راهێنەری یانەی فالەنسیا و ئەو یانەیە لە قەیران رزگار دەكات هەتا ساڵی 2004 راهێنەری ئەو یانەیەدەبێت و چەندین نازناوی گرنگی بۆ بەدەست ئەهێنێت گرنگترینیان بەدەست هێنانی لالیگا و خولی ئەروپی بەڵام بەهۆی دروست بونی كێشە لەگەل َ بەریۆەبەری یانەكە لەو یانەیەش ئەروات و رووداكاتە یانەی لیڤەر پوڵ .
لەیەكەم وەرزیدا لەگەڵ لڤەرپوڵ نازناوی چامپیۆنز لیگی 2005 بۆ لیڤەرپوڵ بەدەست ئەهێنێت.
وە لەوەرزی دووەمدا جامی یەكێتی ئینگلیزی بۆ یانە سورەكە بەدەست دەهێنێت.
لە وەرزی 2007 یانەكەی دەگەیەنێتە یاری كۆتایی چامپیۆنز لیگ هەرچەندە ناتوانێت نازناوەكە بەدەست بهێنێ.
وەرزی 2008 -2009 پلەی دووەمی پریمەرلیگ بەدەست ئەهێنێت دواتر بەهۆی دروست بونی كێشە لەگەڵ خاوەنی یانەكە روودەكاتە یانەی ئەنتەر میلان و لەوێش جامی سوپەری ئەورپا بۆ یانەكە بەدەست ئەهێنێت.
پاشان بەشێوەی كاتی دەچێتە چێڵسی و جامی ئەوروپالیگیش بۆ ئەو ینایە بەدەست ئەهێنێت.
لە 2012 .
ساڵی 2013 دەبێتە راهێنەری یانەی ناپۆلی و جامی یانەكانی ئیتاڵیا بۆئەو یانەیەش بەدەست ئەهێنێت .هەتا 2015 راهێنەری ئەو یانەیە دەبێت .
وە ماوەیەك پێش ئیستاش بووە راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید .
ئهم بابهته 1693
جار خوێنراوهتهوه