چافی ئەلۆنسۆ
ساڵی 1981 لە شاری تولوسا لە ئیسپانیا لەدایك بووە
ئه‌لۆنسۆ له خانه‌واده‌یه‌كی وه‌رزشوان له‌دایكبووه و باوكی یاریزانی تۆپی پێ بووه و دووجار نازناوی خولی ئیسپانی بردوه‌ته‌وه له ریزه‌كانی ریال سۆسیداد و و جارێكیش ئه‌وكاته‌ی یاریزانی بارسێلۆنا بووه .
دوای ئه‌وه‌ی باوكی زانیویه‌تی كوڕه‌كه‌ی توانا و گهوههرییهكی به‌رزی هه‌یه بڕیاریداوه ره‌وانه‌ی قوتابخانه‌یه‌كی وه‌رزشی بكات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه به تواناكانی بدات ، ئه‌لۆنسۆ له ته‌مه‌نی 15 ساڵی ده‌گوازرێته‌وه بۆ ریزه‌كانی ریال سۆسیداد ، هه‌ر له‌وكاته‌دا براكه‌ی به‌ناوی میكێل ده‌چێته بارسێلۆنا ،
له‌ساڵی 1999 هه‌لی یاریكردنی له تیپی یه‌كه‌م ده‌درێت به ئه‌لۆنسۆ ئه‌ویش به‌رامبه‌ر تیپی لۆگرۆنیێر له پاڵەوانێتی جامی شای ئیسپانیا ، دواتر راهێنه‌ر كلیمهنتی بڕیار ده‌دات كه به‌شێوه‌ی خواستن بینێرێته ریزه‌كانی ئیبار بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی زیاتر وه‌رگرێت .
وه‌رزی 2003 ریال سۆسیداد پێشكه‌وتنێكی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و له‌و وه‌رزه ده‌بێته دووه‌می خولی ئیسپانی دوای ریال مه‌درید، هه‌ر له‌و وه‌رزه‌دا ئه‌لۆنسۆ چه‌ند خه‌ڵاتێكی پێ ده‌به‌خشرێت له گرنگترینیان بردنه‌وه‌ی نازناوی باشترین یاریزانی خولی ناوخۆ بوو .
له وه‌رزی 2003 ریال سۆسیداد پێشكه‌وتنێكی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و له‌و وه‌رزه ده‌بێته دووه‌می خولی ئیسپانی دوای ریال مه‌درید، هه‌ر له‌و وه‌رزه‌دا ئه‌لۆنسۆ چه‌ند خه‌ڵاتێكی پێ ده‌به‌خشرێت له گرنگترینیان بردنه‌وه‌ی نازناوی باشترین یاریزانی خولی ناوخۆ بوو .
ئۆلۆنسۆ له‌لایه‌ن لیڤه‌رپووله‌وه گرنگی پێده‌درێت ئه‌وكاته‌ی راهێنه‌ر رافایل بینیتێز راهێنه‌ر بوو ، له وه‌رزی 2004 گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ واژووكرد و ئیسپانیه‌كه گوێزرایه‌وه خولی پریمه‌رلیگ .
ریال مه‌درید چاوی بڕیه تواناكانی ئه‌و یاریزانه به‌سه‌رۆكایه‌تی فلۆرێنتینۆ پێرێز و گرێبه‌ستێكیان به‌بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ واژووكرد .
بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رز به‌رده‌وامبوو له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید ، سه‌ركه‌وتوو له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان له‌گه‌ڵ تیپه‌كه له‌گرنگترینیان به‌شداربوو له بردنه‌وه‌ی نازناوی ئه‌وڕوپی ده‌یه‌م بۆ ریال مه‌درید .
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌لۆنسۆ له‌گه‌ڵ ئیسپانیا به‌شداربووه له بردنه‌وه‌ی جامی جیهانی 2010ی باشووری ئه‌فریقیا ، هه‌روه‌ها جامی كیشوه‌ره‌كانی 2010 ، به‌ڵام دیارترینیان گه‌یشتنی ئیسپانیا بوو به نازناوی پاڵه‌وانێتی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌وڕوپا بۆ دووجاری له‌دوای یه‌ك له ساڵه‌كانی 2008 و 2012 .