گه‌ر تۆ یه‌كێكی له‌و كه‌سانه‌ی به‌دڵی خۆت هاوسه‌رت هه‌ڵبژاردووه‌و له‌ژیانی هاوسه‌رگیریدا هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ده‌كه‌یت، پزیشكانی بواری ده‌روونی ئاماژه به‌م خاڵانه ده‌ده‌ن كه هاوسه‌رانی به‌خته‌وه‌ر هه‌ستی پێده‌كه‌ن.
1- پێكه‌وه هه‌ست به‌ئاسووده‌یی و ئارامی ده‌كه‌ن له‌وكاتانه‌ی پێكه‌وه كات به‌سه‌رده‌به‌ن، هه‌روه‌ها ده‌توانن نهێنی خۆیان بۆ یه‌كتر باسبكه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌بۆچوونی یه‌كتر بترسن، به‌رده‌وام پێكه‌وه به‌ڕاشكاوی گفتوگۆ ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها پێكه‌وه پێده‌كه‌نن، جگه له‌هاوسه‌ر هاوڕێی یه‌كتریشن.
2- یه‌كتر ئاگادارده‌كه‌نه‌وه كه له‌هه‌موو كاته‌كانی ژیاندا پشت و په‌نای یه‌كترن، هه‌روه‌ها هه‌وڵ بۆ یه‌كتر ده‌ده‌ن بگه‌ن به‌سه‌ركه‌وتن، جگه‌له‌وه‌ش حه‌زده‌كه‌ن پێكه‌وه سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازبن.
3- به‌رده‌وام حه‌زده‌كه‌ن یه‌كتر ببینن و له‌دوای كاتی ده‌وام به‌خۆشییه‌وه ده‌چنه ماڵه‌وه یه‌كتر ببینن، خۆشه‌ویستی له‌نێوان هاوسه‌رانی به‌خته‌وه‌ر كۆتایی پێنایه‌ت به‌ڵكو له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی ساڵدا زیاتر هه‌ست به‌ئاسووده‌یی ده‌كه‌ن.
4- هه‌رگیز باوه‌ڕیان به‌جیابوونه‌وه‌و كۆتایی نیه، له‌كاتی ناخۆشیدا هه‌وڵده‌ده‌ن پێكه‌وه چاره‌سه‌ر بدۆزنه‌وه‌و به‌رده‌وام باوه‌ڕیان به‌خۆشه‌ویستی یه‌كتر هه‌یه.
5- به‌رنامه‌یان بۆ دواڕۆژ هه‌یه‌و بیر له‌دروستكردنی ژیانی خێزانی ده‌كه‌نه‌وه، هه‌رگیز باوه‌ڕیان به‌ژیان نیه به‌بێ یه‌كتر.
6- سوپاسگوزهرانن كه یه‌كتریان هه‌یه‌و كه‌سێكی باشیان نسیب بووه، بۆیه به‌رده‌وام هه‌وڵده‌ده‌ن ره‌زامه‌ندی خۆیان له‌به‌رامبه‌ر بونوی یه‌كتردا ده‌رببڕن و به‌رده‌وام به‌یه‌كتر ده‌ڵێن خۆشمده‌وێیت!
خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار
س/ ئاژانسه‌كان
ئه‌م بابه‌ته 863
جار خوێنراوهتهوه