خاتوونێكی ئەمریكی بەناوی تاو بروچون لینچی تەمەن 98 ساڵان وەكو بەتەمەنترین راهێنەری یۆگا چووە كتێبی گینیسەوە. ئەو خاتوونە زیاتر لە 40 ساڵە هەموو رۆژانی پێنج شەممەیەك لەخانەی فێربوونی یۆگا مەشق بەتێمێكی تایبەت دەكاتو بەهۆی ئەوەی دەتوانێت زۆر بەلێهاتوویی لەسەر هەر چوارپەلی بڕواتو هیلاك نابێت، هەموو فێرخوازەكانی سەرسام كردووە.
تەمەنی خوێندكارەكانی ئەو خانەی فێربوونی یۆگایە لەنێوان 43 بۆ 70 ساڵ دەبێت، ئەمەش وایكردووە كە ئەو شوێنە وەكو خانەی بەساڵاچووان دەربكەوێت، بەڵام لەڕاستیدا هەموویان خاوەنی توانای جەستەیی زۆر بەهێزن.بهگوێرهی رۆژنامهی دهیلی میلی بهریتانی: لهساڵی 2012 دا خاتوو لینچ بهشێوهیهکی رهسمی چۆته کتێبی گینیسهوه، بهو پێیهی کۆنترین راهێنهری یۆگایه لهجیهاندا.
خاك-ئاژانسەكان
ئهم بابهته 1559
جار خوێنراوهتهوه