خه‌ڵات عومه‌ر
به‌شی یه‌كه‌م
دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا ،كه بۆته ناونیشانی ئه م قۆناغه‌ی ئابوری جیهان وناوچه‌كه‌و،وه‌ك كێشه‌ش كه له هه‌رێمی كوردستان دا به‌رجه‌سته ده‌بێت ،ته‌نها دیوێكی دیاری ئه‌وگرفته زۆرقوڵتریه كه، دووچاری سیستمی ئابوری جیهانگیری ده‌بێت، ئه‌گه‌ربه‌سیستمی ئابوری سه‌رمایه‌داریش ناودێری نه‌كه‌ین.
((ولیم وایت)) گه‌وره‌ئابوری ناس وسه‌رۆكی لیژنه‌ی پێداچونه‌وه،له ڕێكخراوی هاوكاری وگه‌شه‌ی ئابوری OECD له‌گفتوگۆیه‌كی له2012016 له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ته‌لگراف دا ده‌ڵێت:سیسمی دارایی جیهانی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار ناجێگیره ،بۆیه‌ره‌نگه ببێته‌هۆكاربۆلافاوێك له‌نابوت بوون و كاره‌ساتی دارایی كه،ده‌ره‌نجامی سیاسی وكۆمه‌ڵایه‌تی ترسناكی لێ‌دروست ده‌بێت.
به‌پێی ئه‌وشاره زایه ،له‌هه‌شت ساڵی ڕابردودا ڕێژه‌ی قه‌رزكردنی گشتی وتایبه‌ت له‌سه‌رئاستی جیهان،به ڕاده‌یه‌ك زیادی كردووه كه ئاسۆیه‌كی ڕون بۆچاره‌سه‌ركردن به‌دی ناكرێت.
سه‌ره‌تاكانی ئه‌م قه‌یرانه به‌ئاشكراله ساڵی 2007و2008 ده‌ركه‌وتن،وه ك زه‌نگێك بۆ ئه‌ومه‌ترسیه‌ی كه‌به‌ڕێوه‌یه‌وچاوه‌ڕوانی سیستمی ئابوری جیهانگیری ده‌كات.
به‌پێی ولیم وایت ئه‌وه‌ی له‌پێشماندایه ،به‌وانه‌ی ڕابردوو به‌راورد ناكرێت. خۆئه‌گه‌رئه‌وژماره‌خه‌یاڵیانه باس بكه‌ین كه‌به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و،پاشه‌كشه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوریه‌وه له‌بۆرسه‌جیهانیه‌كاندا تۆمارده‌كرێن ،ئه‌واله‌ڕابردووداوێنه‌ی نه‌بووه!
بیگومان هیچ شتێكی له‌وه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا ڕوده‌دات،له‌پیلانی سیاسی بێبه‌ری نیه ،به‌ڵام به‌تایبه‌ت له‌ئێستادا هه‌ڵه یه‌واله‌دیمه‌نه‌كه بڕوانین كه به‌ته‌نها باڵاده‌ستی سیاسی لێی به‌رسیاره‌وه و،گرفت له هه‌ناوی سیستمی ئابوری باڵاده‌ست دا نیه.
ساڵانێكه سیستمی ئابوری له‌سه‌رئاستی جیهانی به‌ره‌وئه‌وه‌ده‌چێت ،له چالاكیه‌كی مرۆیی زیندوی گه‌رم وگوڕی مامه‌ڵه‌كردن وئاڵوگۆڕه‌وه، ده‌بێته پرۆسه‌یه‌كی ماتماتیكی گریمانه‌یی.
له‌ڕاستیدا ئه‌م ئابوریه‌له‌ناوداتابه‌یس وزمانی پرۆگرامی كۆمپیته‌ری دانه بێت بوونی نیه!
بۆرسه چیه ؟جگه له وه‌ی بازاڕێكی گریمانه‌یی یه‌و هه‌مووچالاكیه‌كی زیندوی ئابوری ،ده‌كاته ژماره و پشك و،به‌بێ بوونی چالاكیه‌كی به‌رجه‌سته وزیندوو، ده‌وڵه‌مه‌ندبوون بۆكۆمپانیاكانی ده‌ڵاڵی زامن ده‌كات ؟!
سێ به‌شی ئه‌وه‌ی له‌سیستمی ئابوری جیهانگیری دا ،به‌ماڵ وپاره‌ودراوده‌قه‌بڵێنرێت ،به‌ته‌نها ژماره‌ی بانكیه‌وله ڕاستیدا بوونی نیه !
دیگیتاڵه زه‌یشنی بازاڕوبۆرسه‌و سیستمی بانكیش ،جه‌سته‌ی ئابوری جیهانی به‌شێوه‌یه‌ك لاوازكردووه ،له‌هه‌رشوێنێكی ئه‌م جیهانه‌دا كێشه‌هه‌بێت،ده‌گوزارێته‌وه بۆناوچه‌كانی تروگرفته‌كانیش جیهانگیرده‌بێت.
بڕوانه له‌ساڵانی ڕابردوودا هه‌رێمی كوردستان ،چ قه‌یران ونه‌هامه‌تیه‌كی ئابوری گه‌وره‌تربه‌رۆكی گرتووه و،كه‌چی كاردانه‌وه وخۆگونجاندنی له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا،چه‌ند نه‌رم ونیان تر بووه له‌وه‌ی كه‌ئێستاوله‌سه‌ره‌تای ڕودانی ئه‌م قه‌یرانه‌دا هه‌ستی پێده‌كه‌ین ؟
ئایاهۆكاره‌كه ئه‌وه‌نیه كه‌ئێستانه‌وت هه‌رێمی كوردستانی به‌ستوه به‌ئابوری جیهانگیری وبازاڕی ئازاده‌وه‌و،كه‌واته هه‌موونه‌خۆشیه‌كانی ئه‌وبازاڕه‌شمان بۆده‌گوازرێته‌وه؟!
بێگومان لێره‌دا مه‌به‌ست له‌وه‌نیه بلێین پێویسته چالاكی نه‌وتی هه‌رێم هه‌ڵپه‌سێرین وسه‌وداومامه‌ڵه‌ی پێوه‌نه‌كه‌ین ،به‌ڵكو مه‌به‌ستمانه سه‌رنج بۆئه‌وه ڕابكێشین كه،بۆچی به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وقه‌یرانانه‌ی كه پێشبینی ده‌كرێت، كه چی سیاسه‌ته ئابوریه‌كانی هه‌رێم و(ئه‌وحه‌كیمانه‌ی له‌پشت داڕشتنی ئه‌م سیاسه‌ته ئابوریه‌وه‌ن )،ڕه‌گ وشاده‌ماری هه‌رێمیان ته‌نها به‌بازاڕی نه‌وته‌وه په‌یوه‌ستكردووه ؟!
بێگومان ڕه‌خنه‌گرتنیش له سیستمی ئابوری جیهانگیروبازاڕی ئازاد،بانگه‌شه‌كردن نیه بۆێڕه‌وكردنی سیستمێك كه پیچه‌وانه‌ی ئه‌وه. به‌نمونه‌ی ئه‌وه‌ی ڕوسیاوچین كاری له‌سه‌رده‌كه‌ن وبه سیستمی ((بریكس)) ناودێریان كردووه. به‌ڵام سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش چی پیرۆزه له پێڕه‌وكردنی نمونه‌ی سیستمێك وخۆپێوه شه‌ته كدانی ئه‌گه‌ر ،ده‌ره‌نجامه‌ی خێروخۆشگوزه‌رانی نه بێت ؟
سه‌ڕه‌ڕای پێكه‌وه‌گرێدان ووابه‌سته‌یی بازاڕ‌و كارلێكی گه‌وره‌ی ئابوریه‌كان ،هه‌میشه ده‌رفه‌تی گه‌وره‌هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ئابوری به هێزو نمونه‌ی خۆشگوزه‌رانی جێگیروپارێزراودروستبكه‌ین،به‌ومه‌رجه‌ی شێوازێكی بیركردنه‌وه‌ی گونجاوله‌پشت په‌رده‌وه هه‌بێت.
مرۆڤ پێویستی به‌وه‌نیه ئابوریناس بێت،بۆئه‌وه‌ی هه‌تاكۆتایی لاپه‌ڕه‌ی ڕۆژنامه‌یه‌ك، پێشنیارپێشكه‌ش بكات بۆئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئابوریه‌كی باشی هه‌بێت ،به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌وه هه‌روڵاتێكی تر،به‌هێزوپته‌وبێت ،ئابوری وگوزه‌رانی باشبێت ومرۆڤه‌كان كه‌رامه‌تیان پارێزراوبێت ،پێویستمان به‌هۆشمه‌ندی وعه‌قڵ هه‌یه. به‌ودوربینی وتێگه‌یشتن له حاڵی خۆمان و،لێكۆڵینه‌وه‌ی بارودۆخ و،سنوری هێزولاوازیمان هه یه !
ئێستای هه‌رێمی كوردستان پێویستی به ئابوریناس وسیاسی چه‌نه‌بازوتاربێژوكه‌سانی ته‌له‌فزیونچی نیه،پێویستی به فكروبیركردنه‌وه‌ودوربینی هه‌یه.
لێره‌دا دوونمونه ده‌هێنمه‌وه ڕه‌نگه خۆی له‌خۆیدا ،په‌ندبێت ،بۆكه‌سێك بیه‌وێت وڵات به‌ڕێوه‌ببات و،نه‌بێت به‌په‌ند!
• له‌ئێستادا حكومه‌تی عێراق بۆڕوبه‌ڕبونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی وهاوسه‌نگكردنی كورتهێنانی بودجه ،سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌یه سه‌باره‌ت فرۆشتنی 600 هه‌زاربیناكه ،تێكڕایان له سه‌رده‌می به عس دا دروستكراون و،به‌شێكی زۆری ئه‌وبینایانه‌ش كۆشكه‌كانی سه‌دام حسێنن كه،به‌پێی خه‌مڵاندنی لیژنه‌ی درایی په‌رله‌مانی عێراق،مه‌زه‌نده‌ده‌كرێت ،ئه‌وبینایانه 150 ملیاردۆلار بۆخه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق زامن بكات.
تێبینی :سه‌دام حسێن هه‌مووئه‌وبیناوكۆشكانه‌ی له كاتی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌وئابڵوقه‌ی ئابوری سه‌رعێراق دا ،دروستكردووه. به‌پاره‌ی چاپكراوله چاپخانه‌كانی عێراق كه‌ره‌سه‌ی بیناسازی له‌كارگه‌كانی عێراق ده‌كڕی و،كرێكاروئه‌ندازیاری عێراقی به‌گه‌رده‌خست ،بۆدروستكردنی ئه‌وكۆشكانه‌ی ،كه‌ئێستافریایی عێراق ده‌كه‌وێت !
• خاڵی دووه‌م نمونه‌یه‌كه له‌ئیسرائیله‌وه كه،له‌ساڵی 1964 ه‌وه موڵه‌تی دروستكردنی بیناوخانوو وبه‌هیچ هاووڵاتیه‌ك نادات ،به‌ومه‌رجه‌نه بێت كه ،هه‌ربینایه‌ك گوێسه‌بانه‌كانی ئاوه‌ڕۆی تایبه‌تی بۆدروستكرابێت ،بۆئه‌وه‌ی ئاوی باران به‌فیرۆنه‌چێت وبه‌بۆری بخرێته وه سه‌رعه‌مبارێكی مه‌ركه‌زی ،تاسودی لێ وه‌ربگیرێت!
كاروباری به‌ڕێوه‌بردن وده‌وڵه‌تمه‌داری ته‌نها هه‌رله‌سیایه‌ت وئابوری بریتی نیه، پێش ئه‌مانه چۆنیه‌تی گه‌ڵاڵه‌كردنی ڕوانن وفیكروفه‌لسه‌فه‌یه‌ی تایبه‌ته،بۆئه‌وه‌ی ناوی ده‌نێین پرۆژه‌ی نیشتمان وئه‌وكه‌سانه‌ش كه پێمان وایه مرۆڤ وهاووڵاتین وشوناسیان هه‌یه.
بۆیه له‌ئێستادا ئه‌وه‌ی به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتوه،ئه‌وه‌نیه كه دووچاری قه‌یرانی ئابوری هاتوه. ئه‌وه‌یه كه تائێستاهیچ ڕوانین وجیهانبینیه‌كی كوردی نیه ،بۆپێناسه‌ردنی ئه‌وپڕۆژه‌یه‌ی كه قوربانی بۆداوه. ته‌نانه‌ت تائیستادیاریش نیه ،خه‌ونی كوردی كامه‌یه!
له هه‌رته‌كانێكی تری به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌وتدا،ڕه‌نگه بارودۆخی گوزه‌رانی خه‌ڵك باشتربێت ،به‌ڵام ئه‌مه هه‌رگیزبه‌ڵگه‌ی باشی ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان و،ساغه‌ڵه‌می ئه‌وڕه‌وته‌نیه كه ده‌بێت وڵاته‌كه‌ی پێ به‌ڕێوه‌ببرێت.
هه‌رێمی كوردستان له سه‌رڕوبه‌رو جوگرافیایه‌كی سیاسی ترسناكه.جوگرافیه‌ك سه‌ڕه‌ڕای ترسناكی ،مژده‌ی هه‌زارویه‌ك ده‌رفه‌تی،بۆنشونماوپه‌ره‌پێدان وكرانه‌وه گه‌وره‌بونی هه‌رێم پێیه. ئه‌مه په‌یوه‌ندی به چانس وبه‌دبه‌ختیه‌ونیه و،په‌یوه‌ندی به فاكته‌ری بیركردنه‌وه‌ی كوردیه‌وه هه‌یه.
ئه‌گڕێمه‌وه‌بۆسه‌ره‌تای ئه‌م نووسینه ،سه‌باره‌ت ئه‌وقه‌یرانه ئابوریه‌ی كه‌به‌رۆكی به‌سیستمی جیهانگیری وئابوری بازاڕی ئازادگرتوه و،هه‌رێمی كوردستان له په‌راوێزی په‌راوێزه‌كانی دایه ،وناكرێت به‌ڕاگوزه‌ری سه‌یری بكه‌ین!
پێم وایه كێشه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان له گه‌ڵ ئه‌م قه‌یرانه‌ی ئابوری بازاڕی ئازاد‌دا ،له‌ئێستاو ئایندی نزیكدا زیاترده‌رده‌كه‌وێت.
مۆدێلێك له سیاسی كه ناتوانن سه‌رمایه‌ی كوردبوون ،ته‌نیایی ودۆخی ته‌وقدانی چوارلایه‌نه،بكه‌نه توێشووبۆدامه‌زراندنی ئه‌زمونێكی كوردی و،هێزێكی خوڵقێنه‌رانه‌ی لێ‌دروست بكه‌ن ،ته‌نها ده‌توانن ماركێتین بۆنمونه‌ی ئاماده‌ولاسایكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونی شكڵانی ئابوری نوێگه‌ری ناوپوچ وبێ ئاكام بكه‌ن ،لێیان چاوڕوان ده‌كرێت دان به‌وه‌دا بنێنن ،هه‌مووشت هه ڵه بووه وپێویسته هه‌ڵته كێنرێت و،به سه‌ره‌تایه‌كی نوێوه ده‌ست پێ بكه‌ینه‌وه؟!
ئه‌م بابه‌ته 1504
جار خوێنراوه‌ته‌وه