زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی ئازادی ئیسلامی كوردستان
له‌چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی زانستی نێوان زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی و زانكۆی ئازادی ئیسلامی كوردستان، ئه‌مڕۆ11\1\2016 وه‌فدی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی ئازادی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانیان كرد و له‌لایه‌ن راگری كۆلێج د.حەكیم عوسمان و سه‌رۆك به‌ش و مامۆستایانی كۆلێجه‌كه، پێشوازییان لێكرا.
مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی سه‌ردانه‌كه پته‌وكردن و هاوئاهه‌نگی زیاتری زانستی نێوان هه‌ردوولا بوو، كه‌تیایدا باس له كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی زانكۆی ئازادی كرا له‌سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی كورسی خوێندنی باڵا بۆ به‌ده‌ستهێنانی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر و دكتۆرا له‌بواره جیاجیاكاندا، دواتر وه‌فده‌كه سه‌ردانی تاقیگه‌و به‌شه‌كانی كه‌مپه‌كه‌یان كرد به‌مه‌به‌ستی زیاتر ئاشنابوون به‌دۆخی خوێندن.
خاك
ئه‌م بابه‌ته 844
جار خوێنراوهتهوه