هه‌ندێك له‌زانایان گفتوگۆیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه دڵخۆشی به‌شێكی گه‌وره‌ی به‌شت به‌خانه جینییه‌كان و هۆكاره‌كانی ده‌ره‌وه كه ل ده‌ست كۆنترۆڵی خۆمان نییه ده‌به‌ستێت، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه تازه‌كان پێشنیاری ئه‌وه‌یان بۆ كه‌سه‌كان كردووه ده‌توانن دڵخۆشی بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ربكه‌ن و له‌ژیانی رۆژانه‌یاندا به‌كاریبهێنن. وه‌ك ده‌روونناس (سونجا لای بۆمیسكی) له‌زانكۆی كالیفۆرنیا ده‌ڵێت (پرسیاره بلیۆن دۆلاره‌كه ئه‌وه‌یه كه له‌خۆمانی بكه‌ین ئایا ئێمه ده‌توانین دڵخۆشتر بین؟) ئێمه سورین له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه دڵخۆشی په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌یه به‌تواناكانی ئێمه‌و ئه‌مه‌ش (5) هۆكاره كه لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كاریگه‌ری له‌سه‌ر راده‌ی دڵخۆشیمان هه‌یه.
1- سوپاسگوزار به: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سانێكی دیاریكراو ئه‌نجامدراوه كه تیایدا داوایان له‌كه‌سه‌كان كردووه نامه‌یه‌كی سوپاسگوزاری بۆ ئه‌و كه‌سانه بنوسن كه له‌ژیانیاندا به‌هه‌ر شێوازیك بێت یارمه‌تیانداوه، لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌وه‌ی ده‌رخستووه كه دوای تێپه‌ڕبوونی هه‌فته‌یه‌ك یان مانگێك كاتێك ئه‌مه ده‌بێت به‌خویه‌ك ئه‌و كه‌سانه راده‌ی دڵخۆشبونیان زیاتره، ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رسوڕهێنه‌ره كه پێویست به‌ناردنی ئه‌م نامانه ناكریت بۆ كه‌سی به‌رامبه‌ر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌ندێك له‌و كه‌سانه نامه‌كه‌یان نوسیوه به‌ڵام هه‌رگیز نه‌نێراوه، ئه‌وه‌ی تێبینی كراوه كه ئه‌و كه‌سانه هه‌ست به‌دڵخۆشی ده‌كه‌ن له‌دوای نوسینی نامه‌ی سوپاسگوزاریه‌كه.
2- گه‌شبین به: یه‌كێكی تر له‌و راهێنانه‌ی كه یارمه‌تیده‌ری دڵخۆشیه بیركردنه‌وه‌ی گه‌شبینانه‌یه. لێكۆلینه‌وه‌كه داوای ئه‌وه‌ی له‌به‌شداربووان كردووه كه به‌شداربن له‌به‌رچاوكردنی بیرۆكه‌یه‌كی داهاتووی خۆیان بۆنموونه ژیانێكی پڕ خۆشه‌ویستی، پشتگیریكردنی دایك و باوكت بۆت له‌ژیاندا یان دۆزینه‌وه‌ی كارێك كه له‌گه‌ڵ حه‌زو ئاره‌زووه‌كانت گونجاو بێت. هه‌روه‌ها ئه‌م وێنه‌یه به‌شێوه‌ی چاوپێكه‌وتنێك بهێنه به‌رچاوی خۆیان، له‌دوای به‌رده‌وامبوونی ئه‌وكاره بۆماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك به‌شداربووان هه‌ست به به‌رزبوونی راده‌ی دڵخۆشی خۆیان كردووه وه‌ك له‌وه‌و پێشتر.
3- كاره باشه‌كانت بژمێره: ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام راهێنان له‌سه‌ر نوسینی كاره باشه‌كانی ژیانی خۆیان كردووه به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كه هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك راده‌ی دڵخۆشیان زیادیكردووه. ئه‌مه زیاتر جه‌ختكردنه له‌سه‌ر لایه‌نه پۆزه‌تیفه‌كه كه یارمه‌تیده‌ری كه‌سه‌كان ده‌دات زیاتر هۆكاره باشه‌كه‌یان له‌بیربێت كه دڵخۆشیان ده‌كات.
4- تواناكانت به‌كاربهێنه: یه‌كێكیتر له‌داواكاری لێكۆڵینه‌وه‌كه دیاریكردنی تواناكانیانه، هه‌وڵبده‌ن ئه‌م توانایانه به‌شێوازێكی جیاواز كاری پێبكه‌ن كه له‌به‌رژه‌وندی خۆیاندایه بۆنموونه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌سایه‌تێكی نوكته‌بازو گاڵته‌ئامێزیان هه‌یه‌و هه‌وڵی دڵخۆشكردنی هاوڕێكانی ده‌دات ئه‌مكاره یارمه‌تیده‌ری به‌رزكردنی راده‌ی دڵخۆشییه لای خودی كه‌سه‌كه‌و هاوڕێكانی.
5- به به‌زه‌یی به: بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه یارمه‌تی خودی چه‌ند كه‌سێك، یارمه‌تی كه‌سانی تره. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كات و پاره‌ی خۆیان ته‌رخانكردووه بۆ كاری خێرخوازی و یارمه‌تیدانی كه‌سانی كه‌مده‌رامه‌ت به‌مكاره‌یان كاریگه‌ری له‌سه‌ر زۆربوونی راده‌ی دڵخۆشیان ده‌دات.
PUKmedia و/ جوانه فرج
س/ livescience.com
ئه‌م بابه‌ته 857
جار خوێنراوه‌ته‌وه