سه‌رچاوه‌یه‌كی هۆڵه‌ندی له‌بابه‌تێكدا تێبینی پزیشكانی بواری ده‌روونی ئاشكرا ده‌كات له‌باره‌ی شێوازی گفتوگۆكردن له‌نێوان هاوسه‌راندا، هه‌روه‌ها ئه‌و رستانه بڵاوده‌كاته‌وه كه هاوسه‌ران ده‌بێت به‌رده‌وام به‌یه‌كتر بڵێن تا به‌ئاگابن له‌هه‌ستی یه‌كتر.
* له‌كاتی ناخۆشییه‌كاندا به‌رده‌وام به‌هاوسه‌ره‌كه‌ت بڵێ: من له‌گه‌ڵ تۆم.
* به‌رده‌وام به‌ڵێنی پێبده كه له‌هه‌موو كاته‌كانی ژیاندا پشتی ده‌گریت و له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ده‌بیت.
* به‌هۆی بوونی هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌ژیانتدا بێگومان ژیانت جوانتره بۆیه پێیبڵێ: به‌هۆی تۆوه ژیانم خۆشتره.
* هاوسه‌رانی به‌خته‌وه‌ر پشت به‌یه‌كتر ده‌به‌ستن، بۆیه له‌یادی مه‌كه پێیبڵێ: له‌گه‌ڵ تۆدا له‌هیچ ناترسم.
* له‌كاتی ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێ له‌ژیانتان یان كارێكی نوێ، ئاگاداری بكه‌ره‌وه كه هاوكاری ده‌كه‌یت بگات به‌خه‌ونه‌كانی.
* له‌كاتێكدا ده‌زانیت كه هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌بێ تۆ ناتوانێت بژی، ئه‌وا به‌كه‌می مه‌زانه باشتره قه‌دری بگریت، چونكه ته‌نها له‌گه‌ڵ تۆدا هه‌ست به به‌خته‌وه‌ری ده‌كات.
* به‌رده‌وام پێیبڵێ: تۆ ته‌واوكه‌ری منی. چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هه‌ست به‌ئاسووده‌یی ده‌كه‌یت.
* به‌هۆی خۆشه‌ویستی هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ستده‌كه‌یت كه به‌تواناتری و زیاتر باوه‌ڕت به‌خۆت هه‌یه، بۆیه پێیبڵێ: خۆشه‌ویستیت ئومێدم پێده‌به‌خشێت.
* له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نووست پێیبڵێ: من چاوه‌ڕێی تۆم ده‌كرد.
* له‌گه‌ڵ ده‌ستكه‌وته‌كانی و سه‌ركه‌وتنه‌كانیدا ده‌ستخۆشی لێبكه.
* به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه پێكه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی په‌سه‌ندو گه‌رمتان هه‌یه، پێیبڵێ: له‌دواڕۆژ ناترسم.
* پێیبڵێ زیاترم خۆشده‌وێیت، چونكه خۆشه‌ویستی به‌رده‌وام زیاد ده‌كات و گه‌وره‌تر ده‌بێت.
* به‌رده‌وام پێیبڵێ: ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ تۆدا تاسه‌ر بژیم.
* رۆژانه پێیبڵێ: خۆشمده‌وێیت. چونكه هاوسه‌ره‌كه‌ت پێیخۆشه گوێی له‌م وشانه بێت.
خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار
س/ ئاژانسه‌كان
ئه‌م بابه‌ته 768
جار خوێنراوهتهوه