تەلارسازی زانكۆی سلێمانی وزانكۆیەكی ئەڵمانبا
ئامادەكردنی – سۆزان عومەر

بەشی تەلارسازی سەربە فاكەڵتی ئەندازیاری لە زانكۆی سلێمانی لە سەردانێكی دوو هەفتەیدا بۆ ئەڵمانیا لەگەڵ كۆلیجی تەلارسازی وپلاندانانی زاكۆی (BrandenburgTechnicalUniversity) لە شاری (Cottbus) چەند رێكەوتنێكیان ئەنجامدا، لەم دیدارەی سایتی خاكدا،شێركۆ كەریم قادر مامۆستا لە بەشی تەلارسازی زانكۆی سلێمانی و رێكحەری ئەو پەیوەندییە، تیشك دەخاتە سەر ئامانجەكانی سەردانەكەو بەرنامەو كارەكانی.

- لە كەیەوە ئەم رێكەوتنەی نێوان هەردوو زانكۆ دەستی پێكردوە ؟
 لە راستیدا ئەم هەماهەنگیە زانستیەی نێوان بەشی تەلارسازی سەربە فاكەڵتی ئەندازیاری لە زانكۆی سلێمانی و زانكۆكانی ووڵاتی ئەلًَمانیا هەماهەنگیەكی  تازە نیە بەڵكو  سەرەتاكەی ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی 2007 و2008 ئەو كات  هەر لەرێگەی رێكخراوی DAAD هەماهەنگیەكی زانستی لە نێوان  زانكۆی سلێمانی لە گەڵ زانكۆی دۆرتموند لە ئەڵمانیا هەبووە  وە  پاشان لە ساڵی   2012 لە نێوان  زانكۆی سلێمانی لەگەڵ زانكۆی براندنبورگ.

  ئەم  رێكەوتننامەی هەماهەنگیە زانستیەی  لە نێوان بەشی تەلارسازی زانكۆی سلێمانی–وكۆلیجی تەلارسازی وپلاندانانی زاكۆی (Brandenburg  Technical  University) لە شاری (Cottbus) لە ئەلمانیا گرێدرا،  كە ئەویش هەر لەسەر ئەرك وبەسەرپەرشتی رێكخراوی (DAAD) ئەڵمانی بە ڕیوە دەچێت. 

لە سەرەتای ساڵی  ٢٠١٤ تا ئێستا چەند وۆركشۆپێك ئەنجام دراوە  ئەم  ووركشۆپەش  شەشەمین وۆركشۆپە لە نێوان هەردو زانكۆدا ئەنجامدراوە تا ئێستا  كە دوانیان لە ئەڵمانیا دوانیان لە توركیا ودوانیشیان لە سلێمانی بە سەركەوتوویی ئەنجامدراون.  

زۆر گرنگەلێرەدا سوپاسێكی زۆری سەرۆكی زانكۆ پ.د. صلاح الدین سعید علی كە هەر لە سەرەتای ساڵ 2012 واتە كاتی دەست بە كاركردن بۆ رێكخستنی ئەم هەماهەنگیە یارمەتیەكی زۆری داین وە  شایەنی باسە كە بەریز سەرۆكی زانكۆی سلێمانی  ئەمساڵ لە كۆبوونەوەیدا لەگەڵ رێكخەرانی ووركشوپەكان لەلایەن زانكۆی (BTU) بەڵێنی هەمو ئاسانكاریەكی داوە بۆ بەردەوام بوون وپێشكەوتنی ئەو رێكەوتن وهەماهانگیە زانستیەی نێوان هەردو زانكۆ كە ئەنجام ئەدرێت.  وبریار وایە كە لە ساڵی داهاتوودا سێ تا چوار وورك شۆپی تر لەنێوان هەردو زانكۆدا ئەنجام بدرێت كە سیانیان لە زانكۆی سلێمانی ئەنجام ئەدرێت ویەكێكیان لە زانكۆی (BTU) ئەكرێت.


هەروەها سوپاسی بێپایانی بەڕێزان  ڕاگری پێشوی فاكەڵتی ئەندازیاری  پ.د. جەلال ئەحمەد سەعید  و سەرۆكی بەشی تەلارسازی پ.د.عەبدوڵڵا یوسف تەیب (هەڵگری خەڵاتی  التمیز وەك باشترین سەرپەرشتیاری پڕۆژەی دەرچون لە هەموو عێراق) و پ.ی.د.ئەمجەد محەمەد عەلی قەرداغی بۆ ئەرك و ماندوبوونی بەردەوامیان و بەشداریكردنیان لە چەند وۆركشۆپێكدا لە ئەڵمانیا و لە سڵێمانی و بێگومان بیرمان ناچێت سوپاسی بێپایانی مامۆستا بەڕێزەكانی بەشی تەلارسازی بكەین بۆ بەشداریكردن و پشتگیریكردنیان بۆ بەرەو پێشچوون و سەركەوتنی ئەم هەماهەنگیە هەروەها خوێندكارە ئازیزەكانمان بۆ بەشداریكردنی بێسنووریان لە وۆركشۆپەكاندا.
هەروەها سوپاس كۆنسوڵگەری ئەڵمانیا لە هەولێر بۆ ئەو ئاسانكاریانەی بۆ پێدانی ڤیزا پێش كەشیان كردین.
 ئەم هەماهەنگیەی نێوان سلێمانی و ئەڵمانیا چەند بوار ئەگرێتەوە؟

ئەم هەماهەنگیەی نێوان سلێمانی و ئەڵمانیا چەند بوارێك لەخۆ دەگرێت لەوانە:
وۆركشۆپی هاوبەش لە نێوان زانكۆكاندا لە سلێمانی و ئەڵمانیا 
ناردن و گۆڕینەوەی مامۆستا و خوێندكاری ماستەر و دكتوراە  سا بۆ بەشێك لە خویندن یان بۆ تۆژینەوە بێت.

ئەو چالاكیەكانی كە بە پێی ئەم رێكەوتنامەی هەماهەنگیەی  كە ماوە؟ (هێشتا ئەنجام نەدراوە)؟
لەو چالاكیانەی كە بەپێی ئەو ڕێكەوتنە زانستیەی لە نێوان بەشی تەلارسازی  زانكۆی سڵێمانی و بەشی تەلارسازی وپلاندانانی زانكۆی براندبۆرگی  ئەڵمانی لە ساڵی داهاتودا (٢٠١٦)  ماون دەمانەوێت ئەنجامیان بدەین بریتین لە:
١- لە مانگی ئاداری ٢٠١٦ دا  سەردانی تیمیكی  مامۆستایانی زانكۆی (BtU)  بۆ زانكۆی سلێمانی بۆ ئەنجامدانی وورك شۆپێكی هاوبەش لەگەڵ مامۆستایان وخوێندكارانی بەشی تەلارسازی /  فاكەڵتی ئەندازیاری لە زانكۆی سلێمانی. 

٢- لە مانگی تەمووزی ٢٠١٦ دا  سەردانی تیمێكی بەشی تەلارسازی  زانكۆی سلێمانی (دە خوێندكار وچەند مامۆستایەك)  بۆ زانكۆی (BtU) لە شاری كۆتبۆس، بەمەبەستی ئەنجامدانی ووركشۆپی هاوبەش، وهەروەها ناردنی دوو مامۆستا لە زانكۆی سلێمانییەوە بۆ زانكۆی (BtU) بۆ ئەنجامدانی توێژینەوە لە بواری تەلارسازی وپلاندانانی شاردا لەو زانكۆیەدا، شایەنی باسە كە ئەركی ئەم خاڵە بە هەمو بەشەكانیەوە لەسەر ئەستۆی زانكۆی سلێمانی دەبێت.و وەك بەرپرسی ووركشۆپەكە پێی راگەیاندین  پێشتر بەرێز سەرۆكی زانكۆی سلێمانی  لە كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ ئەو بەڕێزەنەدا بەڵێنی داوە كە بووجەی پێویست بۆ ئەو وورك شۆپە دابین بكات. 

٣- لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٦دا  سەردانی تیمێكی زانكۆی (BtU)  كە دەخوێندكارو چەند مامۆستایەكن بۆ زانكۆی سلێمانی بۆ ئەنجامدانی وورك شۆپێكی هاوبەش لەگەڵ مامۆستایان وخوێندكارانی بەشی تەلارسازی /  فاكەڵتی ئەندازیاری لە زانكۆی سلێمانی.


چالاكیەكانی ئەم وۆركشۆپەی ئەڵمانیا چی بوو؟
ئەم وورك شۆپە بە گشتی سێ جۆر چالاكی سەرەكی تیدا بوو كە بریتی بوون لەمانەی خوارەوە: 
 لە چالاكیەكانی وورك شۆپەكە:
١- ئەنجامدانی پرۆژەیەكی (Urban design) بۆ سایتێكی دیاریكراو لە شاری كۆتبوس . 
٢- پێشكەشكردنی زیاتر لە  دە سیمینار لە لایەن تیمی مامۆستایانی هەردو لا لەسەر بوارە جیاوازەكانی  تەلارسازی وپلانسازیەكان. كە ئەو سیمینارانە دابەشكرابوون بەسەر رۆژەكانی وورك شۆبەكەدا وە هەمویان لە هۆڵەكانی وانە ووتنەوەی زانكۆی (BtU) ئەنجامدران. 
٣- سەردانی چەندین پرۆژەی تەلارسازی وپلانسازی لە شارەكانی بەرلین وهامبۆرگ وكۆتبۆس. بۆ نموونە: 
أ. لە شاری بەرلین لە ماوەی  سێ رۆژدا سەردانی ئەم شوێنانە كرا: 
چەند پرۆژەیەكی پیشخستنی شارستانی Urban Development(تگویر حچری) لە سێ ناوچەی سەرەكی شاری بەرلین. 
سەردانی (Island Museum) كە چەندین مۆزەخانەی گەورە ئەگرێتە خۆی كە مۆزەخانەی مێژووی دێرینی جیهانە. 
سەردانی پرۆژەی نوێكردنەوەی بەرلەمانی ئەڵمانیا كە بەیەكێك لە پرۆژە تەلارسازیە بەناوبانگەكانی جیهان ئەژمار ئەكرێت. 
ب. سەردانی شاری هامبۆرگ وبەسەر كردنەوەی چەندین پرۆژەی نوێكردنەوەو بنیاتنانی تەلارسازی وشارستانی بەتایبەت پرۆژەی (City Harbor) كە بەندەری سەرەكی شاری هامبۆرگە كە دەها پرۆژەی تەلارسازی گەورەی لەسەر ئەنجامدراوە. 
ج. سەردانی چەند پرۆچەیەكی تەلارسازی لە شاری كۆتبۆس. 

- لەو پڕۆژانە كە ئەنجامدراون گرنگترینیان چی بوو وە  شێوازی كاركردنی ئەو پڕۆژەیەی ئەنجامتان دا چۆن بوو ؟
ئەنجامدانی ئەو پرۆژەیەی (design Urban) بوو بۆ سایتێكی دیاریكراو لە شاری كۆتبوس بە بەشداریكردنی تیمی هەردولا، كە تیایدا هەمو بەشداربووەكان كران بە پێنج تیم وهەریەكێك لەو پێنج تیمە پێكهاتبو لە ژمارەیەك لە خوێندكارانی هەردو زانكۆ، وبەسەرپەرشتی تیمێك لە مامۆستایانی هەردو زانكۆ كاریان ئەكرد وهەر تیمێك لە بەشداربوەكان كاری لەسەر پرۆپۆزەڵێكی جیاواز ئەكرد بۆ هەمان سایت و پرۆژە، دوای كاركرد بۆ ماوەی پێنج رۆژ پرۆژەكان بە سەركەوتوویی تەواو بوون وهەر پێنج پرۆپۆزەلەكە پێشكەش كران ولەلایەن مامۆستایانی هەردو زانكۆوە تاوتوێ كران و هەڵسەنگێندران، وجێگەی رەزامەندی هەردو تیمی مامۆستایان وسەرپەرشتیاران بوو.



PM:02:55:18/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 1125 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064