نه‌زانی یان غیابی به‌رپرسیارێتی و سانسۆری خودی؟
پۆستی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان...
سۆران عه‌لی
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه ئێستا بوونه‌ته به‌شێكی دانه‌بڕاو له ژیانی زۆربه‌ی خه‌ڵك، له بنه‌ڕه‌تدا هۆكارێكن بۆ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و ئاڵوگۆڕی فه‌رهه‌نگی و زانیاری و خزمه‌تێكی گه‌وره به‌مرۆڤایه‌تی و كایه‌ی رۆژنامه‌گه‌ری ده‌كه‌ن و به‌شێكی سه‌ره‌كی له میدیای نوێش پێكده‌هێنن، هه‌روه‌ها بووشنه‌ته هۆكارێكی راسته‌قینه‌ی راگه‌یاندن و سه‌كۆیه‌ك بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رۆشنبیری و زانست‌و فیكری ره‌سه‌ن و په‌سه‌ند، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌كێكی دوو سه‌ره‌ن و به‌كارنه‌هێنانیان له قاڵب و راسته‌ڕێی خۆیاندا، زیانی گه‌وره‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه و ده‌یانكاته ئامڕازێك بۆ دژایه‌تیكردن و هاندانی رق و كینه و دووبه‌ره‌كی و ته‌ناته‌ت ناته‌بایی و تاوانی بێ په‌رده‌ش.
مایه‌ی نیگه‌رانییه له هه‌لومه‌رجێكی هه‌ستیار و دژواری وه‌ك ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌م لایه‌نه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆر به‌زه‌قی و تۆخی به‌رجه‌سته ده‌بێت، هێنده ئه‌م هۆكاره پێشكه‌وتووه‌ی ته‌كنۆلۆژیا خراوه‌ته خزمه‌تی بره‌ودان به‌تێز و بۆچوونی نێگه‌تیڤ و رووخێنه‌ر و تێكده‌رانه و لێكدوورخستنهوه و جودایی، نیو هێنده بۆ پته‌وكردنی رایه‌ڵه‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشته‌وایی و ته‌بایی و جیهانبینی به‌رهه‌مدار سوودی لێ وه‌رنه‌گیراوه.
چه‌ندین هه‌واڵی وروژێنه‌ر و بێ بنه‌ماو ناڕاست و پشتڕاست نه‌كراوه و ته‌نانه‌ت هه‌ڵبه‌ستراویش له‌ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه رێگای بڵاوبوونه‌وه‌یان بۆ ره‌خساوه‌و، چوونه‌ته نێو كۆمه‌ڵگه و كاریگه‌ری خۆشیان به‌جێهێشتووه، به‌ڵام به‌ڕووه نهرێنییهكهیاندا، پاشان ده‌ركه‌وتووه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه و دوورن له ڕاستییه‌وه، به‌وپێیه‌ش كه رێگرتن له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه ده‌چێته چوارچێوه‌ی ده‌ستبردن بۆ ئازادییه‌كانی به‌رته‌سككردنه‌وه و كۆت و به‌ندكردنیان، زۆربه‌ی زۆری شاره‌زا و پسپۆران لاوازی و كاڵبوونه‌وه‌ی هه‌ستكردن به گیانی به‌رپرسیارێتی و سستی سانسۆره خودییه‌كان به هۆكاری پهلكێشبوونی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی «وه‌ك فه‌یسبووك‌و تویته‌ر و واتس ئه‌پ و یوتیوب» بۆ لادان له‌ئامانجه باڵاكهیان داده‌نێن، له‌وه‌شدا ره‌خنه و گله‌ییه‌كه له خودی كه‌ناڵه‌كه و سه‌كۆ میدیاییه‌كه نییه، به‌ڵكو ئه‌وه كه‌سه‌كانن به‌گوێره‌ی مهبهستو بیركردنه‌وه و ئایدیۆلۆژیایان ئاڕاسته‌كه‌ی ده‌گۆڕن.
بۆیه له‌كاتێكدا هه‌ر هاوبه‌شێك له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌دا وه‌ك كه‌ناڵێكی سه‌ربه‌خۆی میدیا رۆڵ ده‌گێڕێت، هه‌مان ئه‌و به‌رپرسیارێتییه په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیاییهشی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ كه له هه‌ر رۆژنامه یان رادیۆ و ته‌له‌فزیۆنێك یان هه‌ر هۆكارێكی دیكه‌ی میدیاییدا به‌دی ده‌كرێت، به‌و پێیه‌ش هه‌ر كه‌مته‌رخه‌می یان فه‌رامۆشكردنێكی به‌رپرسیارێتی لهبڵاوكردنهوهدا، كاریگه‌ری پێچه‌وانه‌ی ده‌بێت و مه‌به‌ستی خۆی ناپێكێت.
لێره‌دا بایه‌خی سانسۆری خودی و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه، ده‌بێته چه‌ق و كرۆكی باس، ئه‌وه‌ش له هه‌ر به‌كارهێنه‌رێكی ئه‌و تۆڕانه ده‌خوازێت به‌وپه‌ڕی وریایی و بابه‌تییانه مامه‌ڵه بكات و نووسینه‌كانی بڵاوبكاته‌وه، چونكه ئه‌و به‌رپرسیارێتی و سانسۆره خودییه ئه‌و كاته به‌دی دێت كه به باشی له ئه‌نجام و ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌ر وشه و وێنه و كۆمێنتێك له‌سه‌ر وه‌رگرانی بكۆڵێته‌وه پێش بڵاوكردنه‌وه‌یان.
به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ به‌ته‌واوی هه‌ست به‌غیابی گیانی به‌رپرسیارێتی و سانسۆری خودی ده‌كرێت له به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌و پۆستانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه په‌خش ده‌كرێن، ئه‌و نا ئاماده‌ییه‌ش یان له‌نه‌زانی و د‌رك پێنه‌كردنه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ئاستی هۆشیاری و رۆشنبیری خاوه‌نه‌كانیانه‌وه هه‌یه كه به‌زۆری له توێژی هه‌رزه‌كار و تازه پێگهیشتووانن، یاخود كارێكی به‌مه‌به‌سته و خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌یه‌وێت له ڕێی ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌وه هانی رق و كینه و توندوتیژی و شكاندن و ناوزڕاندنی به‌رامبه‌ر بدات، كه ئه‌مه‌یان كارهساتبارتره.
له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌شدا په‌یامه میدیاییه‌كه ده‌بێته قوربانی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ئامڕازێكهوه بۆ دامه‌زراندنی په‌یوه‌ندی و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری دروست و په‌یامی مرۆیی، ده‌بنه ئامێرێك بۆ تێكدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی توندوتیژی و ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌وی تر‌و ناده‌ربه‌ستی و به‌كه‌مزانینی به‌ها به‌رزه‌كان، عه‌ره‌ب وته‌نی «ان كنت تعلم فهی مصیبه وان كنت ڵا تعلم فالمصیبه اعڤم»..
ئه‌م بابه‌ته 1449
جار خوێنراوهتهوه