ئێوارەی رۆژی سێشەممە، واحید مەرجان هونەرمەندی شاری هەولێر بەنەخۆشی كۆچی دوایی كرد.هیوا سۆعاد یونس سەرۆكی لقی هەولێری سەندیكای هونەرمەندانی كوردستان بەخاكی راگەیاند، هونەرمەند واحید مەرجان یەكێك بو لەهونەرمەندە دیارەكانی شاری هەولێر، لەسەرجەم بوارەكان كاریكردوە و سەركەوتنی كارەكانیشی دیاربوە، وەك ئەكتەر و دەرهێنەر و شێوەكار و میوزیك كاریكردوە و جێبەپەنجەشی دیاربوە.
وتیشی، هەروەها وەك دیكۆریست و نیگاركێش خاوەنی ستایلێكی تایبەت بوە، هەروەها وەك میوزیك ژەن ئاوازی زۆری هەیە و مۆزیكی بۆ زۆربەی هونەرمەندە كۆنەكانی شاری هەولێر ژەنیوە، تەمەنێكی زۆری لەهونەری كوردیدا سەرفكردوە، لەجیلی یەكەمی هونەرمەندانی هەولێربوە.
هیوا سۆعاد ئاماژەی بەوەشكرد، ماوەیەكە واحید مەرجان توشی نەخۆشی بوە و ئێوارەی رۆژی سێشەممە كۆچی دوایی كرد.
خاك- بنار هیدایەت
ئهم بابهته 769
جار خوێنراوهتهوه