ئـوم كـەلـسوم-یش بـازاڕی نـیـیـە!
مۆزەخانەی ئوم كەلسوم-ی گۆرانیبێژی ناسراوی میسری، دوای ٤١ ساڵ لە مردنی میوانانی لە دەستدەدات. ئەو مۆزەخانەیە لە ساڵی 2001 لەجوانترین شوێنی نزیك رووباری نیل بۆ نمایشكردنی كەلوپەلەكانی ئوم كەلسوم دروستكراوە. گەرچی ماوەی 15 ساڵە ئەو مۆزەخانەیە كراوەتەوە، بەڵام وەك پێویست لە لایەن گەشتیارانەوە بایەخی پێنەدراوە و سەردان كردنی لاوازە.
ئوم كەلسوم هونەرمەندی بەناوبانگی میسر و جیهانی عەرەبی لە ساڵی(1898-1975) ژیاوە، بە گۆرانییەكانی سەرسامییەكی زۆری لە ناوچەكەدا دروستكردبوو هەر بۆیە نازناوی( كوكب الشرق)ی لێنرابوو.
خاك-ئاژانسەكان
ئهم بابهته 1891
جار خوێنراوهتهوه