بڕیاره پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 10/2/2016 گروپی كوڕی شانۆی با، له‌ته‌لاری هونه‌ر له‌سلێمانی شانۆیی (خواحافیز تا نازانم كه‌ی؟) نمایش بكات.
شانۆییه‌كه نووسینی محه‌مه‌د یهعقوبیهو مه‌ریوان هه‌ڵه‌بجه‌یی له‌فارسییه‌وه كردوویه‌تی بهكوردیو محه‌مه‌د مسته‌فا كاری ده‌رهێنانی بۆ كردووه.
ده‌رباره‌ی ئه‌م نمایشه محه‌مه‌د مسته‌فا ده‌رهێنه‌ری شانۆییه‌كه ب وتی: شه‌ش ئه‌كته‌ر له‌م شانۆییه‌دا رۆڵده‌بینن، كه بریتین له‌چوار كچ‌و دوو كوڕ، هه‌روه‌ها ماوه‌ی مانگ‌و نیوێكه پڕۆڤه ده‌كه‌ین.
وتیشی: شانۆییه‌كه له‌دوو ده‌ق پێكهاتووه، ده‌قی یه‌كه‌م باس له‌ژیانی نووسه‌رێك ده‌كات كه به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌و نووسین‌و بابه‌تانه‌ی بڵاویان ده‌كاته‌وه، ده‌قی دووه‌میش هه‌مان نووسه‌ر له‌شانۆییه‌كه‌دا سه‌رقاڵی نووسینێكه كه له‌ڕووی ئابووریی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه باس لهژیانو گوزه‌رانی خه‌ڵك ده‌كات، له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوودا.
خاك-ئه‌ژین قادر
ئه‌م بابه‌ته 791
جار خوێنراوهتهوه