ئا: ئازاد مه‌عروف
مۆزیكاڵیزم زانستێكه سه‌باره‌ت به مۆزیقزانان، به‌ڵام نه‌ك هه‌ر بۆ ئه‌وان به‌ڵكو رێبازگرانی به‌شه‌كانی تری هونه‌رو ئه‌ده‌بیش ده‌گرێته‌وه كه به‌هه‌موویان پله‌ی ئاستی ته‌واو ده‌به‌خشنه گه‌وره‌ترین شاكاری به‌رهه‌می هونه‌ری كه به‌شانۆی ئاوازدار (ئۆپێرا) ناو ده‌برێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه هه‌ندێ كه‌س وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ته‌نانه‌ت ئه‌ده‌بیش له‌قه‌ڵه‌می ده‌ده‌ن.مۆزیكاڵیزم له‌گه‌ڵ توانای مۆزیقزان بۆ جه‌ماوه‌ر ده‌كه‌وێته ململانێ، ژێر ده‌سته‌بوونی هونه‌رمه‌ندی پێقبوڵ ناكرێ.مۆزیكاڵیزم چه‌ندین جۆری هه‌یه له‌ڕوانگه‌یه‌كه‌وه به چوار پۆل دابه‌ش ده‌كرێت.
1-لیبراڵ مۆزیكاڵیزم.
2-ماركسیست مۆزیكاڵیزم.
3-ڕادیكاڵ مۆزیكاڵیزم.
4-سۆشیال مۆزیكاڵیزم.
زۆر به‌كورتی ده‌توانین بڵێین ئامانجی لیبراڵ مۆزیكاڵیزمهكان ده‌رخستنی هه‌موو شێوازێكی ده‌سته‌بژێری و سه‌ركوت دژ به‌هه‌موو مۆزیقزانانهو تێده‌كۆشن به‌ڕیفۆرمی یاسایی ئه‌م سه‌ركوتانه لابه‌رن.
ماركسست مۆزیكاڵیزم
تێكۆشان و ڕێگریكردن له‌هاتنی هونه‌رمه‌ندان بۆمه‌یدانی گشتی به‌رهه‌مهێنان به‌هۆكاری خزمه‌ت به‌ده‌سه‌ڵات و سته‌م به‌سه‌ر هونه‌رمه‌نداندا ده‌زانن، ڕێگه‌ی ڕزگاری هونه‌رمه‌ند له‌خه‌باتی چینی كرێكار بۆ له‌ناوبردنی كه‌پیتاڵیزم ده‌زانن.
كه‌واته ماركسست مۆزیكاڵیزمهكان سه‌رمایه به‌هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ركوتكاریی هونه‌رمه‌ند داده‌نێن چالاكیش به‌خزمه‌ت بۆ ده‌سه‌ڵات نه‌ك كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك.
رادیكاڵ مۆزكالیزم
ده‌سه‌ڵاتی سیاسه‌تمه‌دار به‌سه‌ر هونه‌رمه‌نددا واته دیلكردن به به‌رپرسی كێشه‌ی سه‌ره‌كی هونه‌رمه‌ند ده‌زانن، به‌ڕای ئه‌مان سیسته‌می به‌كۆیله‌كردن و كڕینی هونه‌رمه‌ند ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی كه‌لتووری و كۆمه‌ڵایه‌تیدا گرتووه‌و له‌مێژووش تێپه‌ڕیوه، هه‌رچی هونه‌رمه‌نده به‌هه‌ر جیاوازییه‌كی مێژوویی و كه‌لتووری و چینایه‌تی و ڕه‌گه‌زی ده‌چه‌وسێنه‌وه‌و تیپ و ڕێكخستنی هه‌واڵگری نهێنی كه هۆكاری كۆیله‌یی ده‌ركه‌وتووی سایكۆلۆژیای هونه‌رمه‌ندن و ئه‌ركی هونه‌رمه‌ندو مافی كه‌ڵك له‌توانای هونه‌رمه‌ند ده‌دات بهپیرانی تیپ و سه‌رپه‌رشتیاره نهێنییه ئایدۆلیژیستهكان، ئامڕازی سه‌ره‌كی سته‌مه بۆ مۆزیقزانان یان بڵێین هونه‌رمه‌ندان.
رادیكاڵ مۆزیكاڵیزم
جیاوازی نێوان هونه‌رمه‌ندو سیاسه‌تمه‌دار به‌ته‌واوی ڕهتناكاتهوهو ته‌نیا له‌گه‌ڵ ڕاڤه‌یه‌ك كه له‌م جیاوازییانه كراوه كێشه‌یان هه‌یه، تیۆری ڕادیكاڵ مۆزیكاڵیزم بناغه‌ی سته‌م له‌هونه‌رمه‌ند له‌توانای هونهرمهندداو گه‌نج و كێشه‌ی ده‌روونی له‌گه‌ڵ پیردا ده‌بینێ چ وه‌ك به‌رامبه‌رێكی مۆزیقزان یان ڕێكخستنی هه‌واڵگری نهێنی كه به‌شێوه‌ی ململانێی دروستكراو به‌ناوی منافه‌سه‌وه خۆی ده‌نوێنێ.
سۆشیال مۆزیكاڵیزم
سته‌م له‌هونه‌رمه‌ندی مۆزیقزان له‌دوو شت‌دا ده‌بینێ یه‌كه‌م سه‌رمایه‌داری و ئه‌وی دی چینایهتییهتی سایكۆلۆژی كۆكراوه‌و هه‌ڵگری كێشه‌ی نێوان پیرو گه‌نج له‌خۆشه‌ویستی خۆدهركهوتن له‌وپه‌ڕی بوژاندنه‌وه‌ی بواری سایكۆلۆژیای ئه‌وپه‌ڕی به‌رزی ده‌رونی، ئه‌م ڕوانگه‌یه ده‌ڵێ به لاچوونی سه‌رمایه‌داری كێشه‌ی هونه‌رمه‌ند ته‌واو نابێ و هونه‌رمه‌ند ده‌بێت هاوكات له‌كێشه‌ی سایكۆلۆژیش هاوكاری بكرێت و هه‌وڵبدرێت داخوازییه‌كانی به‌پێی قۆناغ بۆ جێبه‌جێبكرێت و له‌كێشه‌ی نێوان پیرو گه‌نجیشدا ڕێژه‌ییانه یارمه‌تی بدرێت.
به‌ڕای سۆشیال مۆزیكاڵیزمهكان كاپیتاڵیزم و كێشه‌ی پیروگه‌نج یارمه‌تی ده‌ری یه‌كترن بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ند یان مۆزیقزانی به‌توانا، جیاوازی هونه‌رمه‌ندو سیاسه‌تمه‌دار (ڕۆشنبیر) ده‌ستكردی كۆمه‌ڵه دیاره پیرانی نێو هونه‌ر سه‌ره‌تای سته‌من له‌هونه‌رمه‌ندی لاو، به‌ڵام نابێ جیاواز له تۆڕی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵ سه‌یربكرێ.
شایانی باسه كه ئێستا شه‌پۆلێكی نوێ لهمۆزیكاڵیزم هه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه سایكۆلۆژیاو به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری ئه‌سه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌كێشه‌ی مۆزیقزاناندا هه‌یه بۆ نموونه كێشه‌ی مۆزیقزانێكی لاوی به‌تواناو پیرێكی هونه‌رمه‌ندی خاوه‌ن پێگه‌ی ڕابردوو به‌ڵام كه‌وتوو له‌توانا جیاوازی به‌رچاوی هه‌یه.
مانای لیبراڵ مۆزیكاڵیزم چییه؟
پێویسته بزانین مانای لیبراڵیزم خۆی لهبهربهرهكانێ له‌گه‌ڵ فیوداڵیزمدا هاته گۆڕێ و وه‌ك ركابه‌ری بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی نیشاندا، دژایه‌تی بیری پیاوسالارانه‌ی فیود‌اڵیزم له‌گه‌ڵ لیبرالیزم له‌سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌هه‌مدا ئاڵوگۆڕێكی له‌ڕوانگه‌ی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵ به‌دیهێنا، له‌ململانێی فیود‌اڵیزم له‌گه‌ڵ لیبرالیزم .. لیبرالیزم باوه‌ڕی به به‌رابه‌ری سروشتی و یاسای و مه‌ده‌نی تاكه‌كان هه‌یه وه‌ك مافی ده‌نگدان و هه‌ڵبژاردن، مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین و مافی خاوه‌ندارێتی، به‌ڵام له‌سه‌رتاوه ئه‌م مافه‌ی ته‌نیا بۆ پیاوانی موڵكدارو له‌دواییشدا بۆ ئه‌و پیاوانه‌ی له‌بازاڕی كاردا بوون په‌سه‌ندكرد تاماوه‌یه‌كی زۆر كاری به‌سه‌ر پێگه‌و مافی هونه‌رمه‌نده‌وه نه‌بوو. نكوڵی له‌توانای هونه‌رمه‌ندو عه‌قڵی هونه‌رمه‌ند شتێكی چه‌ند هه‌زار ساڵه‌بوو.
به‌داخه‌وه ئایدیالیستهكانیش گومانیان له‌عه‌قڵی هونه‌رمه‌ند هه‌یه كه خۆشییه‌كانیان بۆخۆیان و پاشان بۆخهڵكهو خودایان تیادا بێبهشكردووهو خودا‌ش لێیان ڕازی نابێت چونكه بیر فه‌رامۆشی له‌په‌یڕه‌وی داوه.
دیسان لیبڕاڵ كلاسیك ئایدیالیست پێیان وایه كه چالاكی ئافره‌تان له‌نێو زمانی ساز‌و ئاواز لادانه له‌هزرو بیروڕای غه‌یبانی له‌هه‌مانكاتدا شۆڕشی كاسۆلیك لهخۆرئاواو ره‌تكردنه‌وه‌ی ئینجیل بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی ئافره‌ت و هاوبه‌شی لهكۆڕاڵه ئاینییه‌كانی كلێسادا ڕۆڵێكی به‌رچاوی له‌مێژوودا به‌خۆیه‌وه بینی پێشتر پێیان وابوو ئافره‌ت به‌كه‌ڵكی كاری هونه‌ری نایه‌ت و له‌كێشی فه‌لسه‌فه كه‌مده‌كاته‌وه.
توانای ژنان
جۆن لۆك به‌پێچه‌وانه‌ی لیبراڵ كلاسیكه‌كان پێیوا بوو ده‌بێ ژنان له‌ئازادیه سه‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤدا به‌شداربن، هه‌روه‌ها ژنان كه توانای عه‌قڵ و ڕاڤه‌یان هه‌یه‌و چه‌شنێكن لهئێستاتیكای نێو مۆسیقا‌و ته‌واوكه‌ری بكه‌رانه‌ی كاره‌كه‌ن ده‌توانن مافی خاوه‌ندارێتیان هه‌بێ و وه‌ك تاك له‌سیسته‌می لیبراڵدا سه‌یربكرێن، بناغه‌ی لیبراڵ مۆزیكاڵیزم له‌سه‌ده‌كانی (17،18،19) له‌لایه‌ن بیرمه‌ندانی وه‌ك (ماری و ستون كرات، هه‌ریه‌ت تایلور، جون ستیوارد میل ، ئهلیزابیتس كیدی ئهستنسون ) په‌روه‌رده كرا به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه لیبرالیزم سه‌رچاوه‌ی ماف بۆ مرۆڤ له‌توانای عه‌قڵی مرۆڤدا ده‌بینێ، سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مینی خۆرئاوا كه سه‌ده‌ی بوژاندنه‌وه‌ی شانۆی ئاوازدار بوو (ئۆپێرا ) كه هه‌موو به‌شه‌كانی هونه‌ر سه‌ربه‌ست و سه‌ربه‌خۆ ریالیستییانه كاریان به‌یه‌كه‌وه ده‌كرد بۆدروستكردنی شاكاری هونه‌ری جیهانی به‌ڕابه‌ری گه‌وره‌ترین بزوێنهرو هاوبهشیكهر كه خودی مۆسیقا بوو، هه‌ر له‌وساته‌وه نووسه‌ران و بیرمه‌ندان و ئاماده‌كه‌رانی كاره ئۆپێرالییهكان نووسینیان له‌سه‌ر بیری لیبراڵ مۆزیكاڵیزم بووه سه‌ره‌تای دیالۆگ كه كافكای ته‌مه‌ن 41 ساڵی دانیشتووی نه‌مسای ئێستا‌و چیكی كۆنی گه‌یانده ئه‌و بڕوایه‌ی كه نووسین كاری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه نایانه‌وێ ته‌سلیمی ئهونهێنییهی ژیان بن كه به‌ویستی نهێنییه‌كه مرۆڤ بخولێته‌وه.
هونه‌رمه‌ندو سیاسه‌تمه‌دار
ئیتر چیدی لیبراڵ مۆزیكاڵیزمهكان به‌رده‌وام داوای ده‌رفه‌تیان ده‌كرد بۆ هونه‌رمه‌ندان هه‌روه‌ها هۆكاری دواكه‌وتنی هونه‌رمه‌ندیان له‌چاو خه‌ڵكانی ئاسایی ده‌گه‌ڕانده‌وه بۆ یه‌كسان نه‌بوونی نێوان هونه‌رمه‌ندو سیاسهتمهدارو ئازاد نه‌كردنی هونه‌رمه‌ند له‌بازاڕی سهرمایهداو كوێركردنه‌وه‌ی بووژاندنه‌وه‌ی بواری به‌رهه‌مدارییان و هه‌وڵدان بۆ پابه‌ندبوون به‌خۆیان وه‌ك ململانێی نێوان كه‌مینه كه هونه‌رمه‌نده‌و ئه‌وانی تر زۆرینه، هونه‌رمه‌ندی مۆزیقزانی تاكی به‌توانا هه‌ر له‌ژێر ئه‌م فشاره‌دا نه‌بووه بگره ململانێی زۆرینه‌ی هونه‌رمه‌ندانی پیریش گه‌وره‌ترین یاسای به‌ركه‌ناركردنی تا ئه‌مڕۆش له‌خۆرهه‌ڵات خوڵقاندووه،لیبراڵ مۆزیكاڵیزم له‌كاتی ئاڵوگۆڕی ڕامیاری و ئابووری سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌دایك بوو، سه‌رمایه‌ی پیشه‌یی خه‌ریكی پێشكه‌وتن و په‌ره‌سه‌ندن بوو، له‌به‌ریتانیاو فه‌ره‌نساو ئه‌مریكا سیسته‌می دیموكراسی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر بنه‌مای مافی ده‌نگدان هاووڵاتیانی كردبووه شێوازی كاری سیاسی خۆی، سه‌رمایه‌داری هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی خۆیدا پێوستی به به‌شداری هونه‌رمه‌ند له‌كۆمه‌ڵگه‌و كاری سه‌ربه‌خۆی ئابووری و هونه‌رییان هه‌بوو به‌ده‌ر له‌ده‌زگا هونه‌رییه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌سكه‌وتێكی گرنگ بوو كه پێگه‌ی نه‌ریتی و ژێرده‌سته‌یی هونه‌رمه‌ند ده‌گۆڕێ.
گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داریی
لهدواییهكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا كه سه‌رمایه‌داری له‌گه‌شه‌یه‌كی ئێجگار نوێ‌دا بوو مافی خاوه‌ندارێتی و هاوبه‌شی له‌هه‌ڵبژاردنی یاسای هونه‌ری له‌لایه‌ن لیبراڵ مۆزیكاڵهكانهوه هاته‌گۆڕێ، كۆكراوه‌ی هه‌موو ئه‌مانه ئێمه پێویستمان به‌فێركاری و ڕیكلامی زۆره تا هونه‌رمه‌ند به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و هونه‌رییه‌كانی له‌شوێنی خۆی جێگیر بێت، چونكه كهلتورسازی و فێركردنی هاوكات له‌گه‌ڵ یاساكان ده‌توانێت له‌ماوه‌یه‌كدا له‌ڕووی په‌یڕه‌و پڕۆگرامی داڕێژراوه‌وه ئه‌زموون بكرێ، بێگومان ئێمه به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌میدیاكانی په‌یوه‌ندی گشتی به‌تایبه‌تی تی ڤی و ڕادیۆو بڵاوكراوه‌كان له‌گه‌ڵ پێكهێنانی ده‌رفه‌تگه‌لی فێركاری به‌تایه‌تی خوێندنی مۆسیقا له‌باخچه‌ی ساوایان تا ئه‌وپه‌ڕی توانا له‌هه‌مانكاتدا بوونی خوێندنگه‌ی مۆسیقای ئازادی بنه‌ڕه‌تی تێكه‌ڵاو بكه‌ینه پێكهێنانی به‌ستنێكی كه‌لتوری نوێ، له‌م كه‌لتووره نوێیه‌دا ده‌بێ شێوه‌گه‌لی ڕاهێنان و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ له‌سه‌ره‌تاوه بگۆڕێت ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ڕابردوو كه له‌چالاكی خوێندنگه‌كانه‌وه ده‌ستی پێده‌كرد، گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك كه هیچ سه‌رنجێكی بارودۆخی هاوچه‌رخی پێوه دیارنییه له‌ساتێكدا له‌گشت ڕۆژهه‌ڵات به‌داخه‌وه تۆتالیتاریزم هێلانه‌ی كردووه‌و زه‌برو زه‌نگی دیكتاتۆریه‌ت له‌سه‌ر هونه‌رمه‌ندان به‌زه‌قی دیاره‌و به‌تایبه‌تی ئه‌م سته‌مانه هاوكات له‌فێركاری و كه‌ڕنه‌ڤاڵ و بڵاوكراوه‌ی هونه‌ریدا ڕهنگدهدهنهوهو دووپات ده‌بنه‌وه كه گه‌وره‌ترین گه‌یه‌نه‌ری نێوان تۆتالیتاریزم و هونه‌رمه‌ند خودی هونه‌رمه‌ند یان نووسه‌ر خۆیه‌تی،
میتۆدی لیبراڵ مۆزیكاڵیزم
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا میتۆدی لیبراڵ مۆزیكاڵیزم تا چه‌ندێك ده‌توانێت له‌م ناوچه‌یه‌دا وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كان بێت ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هونه‌رمه‌ند له‌خانه‌ی یاسادا خۆی ببینێته‌وه‌و به‌ڵام لهكردهدا ره‌نگ نه‌داته‌وه؟
له‌هه‌مووی دژوارتر ئه‌وه‌یه له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌گه‌ر دۆخیش له‌باربێت و دیموكراسیش له پڕاكتیزهدا بێت و لیبرالیزم پێی نه‌خستبێته قۆناغه‌وه ئه‌وه كاتێكه ناخۆشترین دۆخ بۆ ئهوهونهرمهندانه دروست ده‌بێت كه ده‌یانه‌وێت له‌بازاڕێكی ئازاد به تێكۆشان مافی خۆیان بسه‌نن و خۆیان بتوانن خۆیان به‌رن به‌ڕێوه له‌م ساته‌دا له‌لایه‌ك هێلانه‌كانی تۆتالیتاریزم له‌نێو ده‌زگا ئه‌كادیمیه‌كانی ده‌سه‌ڵات و به‌پاڵپشتی ململانێی كاولكاری ده‌كات و ئازادی تاك له‌نێو به‌رژه‌وه‌ندییه ئابووری و هونه‌رییه‌كان ناوده‌نێن به‌هونه‌ر فرۆشتن به‌زاراوه‌ی كۆنی سیسته‌مه ته‌قلیدییه‌كان یان بازرگانانی هونه‌ر له‌سه‌ر كێشی له‌شفرۆشتن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ بێرێكی یه‌ك جه‌مسه‌ردا هونه‌رمه‌ند كار بكات ساتێكه كه زاراوه‌یه‌كی جوانكیله‌ی پێده‌به‌خشن ئه‌مه‌ش جۆرێكه له‌ململانێ له‌نێوان دو بیر دوهێزی جیاوازدا یه‌كێكیان مه‌عریفه‌ی كۆمهڵناسییهو خۆی له‌كه‌لتوورو مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه‌و ئه‌وی تریان بیری فه‌لسه‌فی هونه‌ر كه كاتی خۆیه‌تی له‌هۆشیاری هونه‌رمه‌ند له‌سیسته‌می لیبراڵ مۆزیكاڵیزم له‌ئازادی تاكی هونه‌رمه‌ند بۆ ئه‌وپه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندی هونه‌ری و ئابووری شانبه‌شانی جیهانگیری بۆ به‌جیهانیبوون له‌وپه‌ڕی نوێبوونه‌وه له‌مێژووی خۆیدا.
سه‌رچاوه: لیبراڵ فیمینزم : د . روئیا تلوعی
ئه‌م بابه‌ته 896
جار خوێنراوهتهوه