ڕێباز محه‌مه‌د جه‌زا
هونه‌ری شانۆ ڕیشه‌یه‌كی زاره‌كی و میللی هه‌یه، سه‌رباری ئه‌و میراته دهوڵەمهنده ئهدهبیهشی كه هه‌یبووه‌و هه‌یه‌تی به‌ڵام لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه بۆ شتێك بكه‌م زاراوه‌ی به‌رهه‌می ( شانۆیی) رۆڵێكی گرنگی له گه‌مه‌كانی نمایشی شانۆدا هه‌یه‌و له‌كوردستان زۆر به‌كه‌می قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه.
نمایش ده‌ربڕینه له‌زیادبوونی ئاره‌زووی ڕه‌مه‌كیانه‌ی مرۆڤ بۆگه‌ڕان به‌دوای ئاسووده‌ییدا كه (شانۆ) ده‌كاته پانتاییه‌كی كراوه‌و هاوبه‌ش بۆ داهێنانی كۆمه‌ڵ و جه‌ختكردنه‌وه له‌برینه كۆنه‌كه له‌دڵی بووندا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژێوان بوونه‌وه پێگه‌كه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه‌و به‌پێی چینه‌كانی جڤاته جیاوازه‌كان و ده‌یكاته ئایدۆلۆژیایه‌ك و ده‌یسه‌پێنێت.
ئه‌و جیهانه‌ی كه نووسین خه‌لق ده‌كات، نووسینی ده‌ق، به‌داخستنی به‌سه‌ر خۆیدا ده‌ستپێده‌كات و داوا ده‌كات خوێنه‌ر سه‌رباری پته‌وی كۆده‌كانی ناوده‌ق، بیكاته‌وه‌و به‌توانابێت له‌وه‌دا لهپهنجهرهیهكهوه به‌ره‌و هه‌ناوی ده‌لاله‌ت و مانای رۆشنبیرییانه‌ی ته‌واوی نووسینه‌كان به‌پێی پێویست وێنه‌یه‌ك لهخهیاڵێكهوه بۆ خه‌یاڵ و وێنه‌یه‌كی تر‌و نموونه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی و ڕه‌سه‌ن و گه‌رم و گوڕ‌و له‌پێناوی دیناوێكی كۆبوونه‌وه‌ی مرۆییداو جه‌ختكردنه‌وه له‌به‌رده‌وامی ئه‌وه‌ی له‌ئێستاو ڕابردوودا له‌كاتی گێڕانه‌وه‌كاندا گوته زاره‌كییه‌كان و زناكهكان بگه‌ڕێنێته‌وه.
شانۆ به‌یه‌كێك له‌ماناكان دروستكردنی ئێستایهكه به‌پێی توانا شانۆییه‌كان، هه‌روه‌كو ئۆگۆستۆ بوال ده‌ڵێت : ( ئهوتوانایهیه یاخود خاسیه‌ته مرۆییه‌یه كه رێگه‌به مرۆڤ ده‌دات چاودێری بكات) به‌دیاریكراوی دروستكردنی به‌رهه‌می شانۆیی دووالیزمی شانۆیی خۆڕسك سه‌ر هه‌ڵده‌دات بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی ده‌قی نووسراو كه ئه‌و سیستمه شكڵییه نووسراوه فێڵمان لێده‌كات به»دابه‌شكردنی حیواری نێوان كه‌سێتییه‌كان و دابه‌شكردنی دیمه‌ن و به‌شه‌كان و ئاماژه‌كانی چوونه ژووره‌وه‌و هاتنه ده‌ره‌وه‌و زۆری تریش ... « وشه‌كانی نووسه‌ر دۆخی وێنه‌ی هێڵه‌كانی سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆیه كه گونجاون بۆ ئه‌و دیمه‌نه (Miseen scene) له‌به‌رئه‌وه‌ی شانۆ له‌ناو چێوه‌ی وێنه كێشراوی كرداری شانۆییدا ئه‌زموونێكی مێژووییه‌و حه‌قیقه‌تمان لاجێگیر ده‌كات و درێژ ده‌بێته‌وه بۆ هونه‌ری نمایشی درامی له‌ئاڵۆزییه هونه‌ری و ته‌كنیكیه‌كاندا كه ئه‌وه سروشتی پارادۆكسهكهیه.
لێره‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ئایرۆنیهته ده‌بینه‌وه كه ده‌قی درامی نووسراو له‌خۆیدا هه‌ڵگرێتی و ده‌بێته كێشه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نی شانۆیی و ململانێ دروست ده‌بێت له‌نێوان ده‌قی نووسراوو ئه‌وه‌ی به‌زاره‌كی یان (مرتجل) ده‌وترێت كه ده‌بێته كێشه‌یه‌كی قووڵی رۆشنبیریی مرۆیی و توندی نێوان وشه‌و كردار‌و دهنگو وێنه.
هه‌رچه‌نده ئه‌وه له‌دۆخی سه‌ره‌تاییدا وه‌كو پارچه‌یه‌ك له‌په‌رێزی گه‌شه‌ی جۆرایه‌تی هونه‌ری درامیدا ڕه‌نگه مانایه‌كی نه‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر كورتبكرێته‌وه له‌بازرگانی و بازار‌و چێژوخۆشیدا ئه‌وا ئه‌م ئه‌زموونه مێژووییه توانای جێگیركردنی حه‌قیقه‌تی هه‌یه و درێژده‌بێته‌وه بۆ ناو هونه‌ری نمایش.
شانۆ ده‌ربڕی پارادۆكسه كه به‌كرداری درامی ده‌ست پێده‌كات له‌به‌رامبه‌ر خوێندنه‌وه‌دا. ده‌قی نووسراو نابێته واقیع، ته‌نها گوتاری داخراو نه‌بێت ڕوون نابێته‌وه‌و له‌پیت و وشه سیستماتیكیهكانی شیعر یان په‌خشان پێكنایه‌ت لههێماكان یاخود كلیله نهێنیه‌كانی ده‌رخستنی بۆ هه‌موو خوێنه‌رێك له‌سنووری ئه‌ودیوی جیهانی وێنه‌و خه‌یاڵی بێكۆتایی كه له‌سه‌ر دیواره‌كان و ته‌نیایی و بێده‌نگیدان كه ده‌بنه هه‌ڵگێڕه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی كتێبی چاپكراو. به‌ده‌ربڕینی ستانسلاڤسكی، كاتێك ئه‌و وشانه خۆیان ده‌بنه جیهانێكی هه‌ستپێكراو به‌ته‌نیا به‌رجه‌سته‌ی ده‌كه‌ن له‌ناو چێوه‌ی دیمه‌نی سینۆگرافی دروستكراوی ده‌رهێنه‌ر به‌هۆی ئه‌كته‌ره‌وه. كه‌واته ئه‌م دووالیزمه له‌چه‌ند قۆڵێكهوهیه له‌لایه‌ك (نووسراو نه‌نووسراو) له‌لایه‌كی تره‌وه (خوێندراوه‌و بیندراو) و زۆرلای تریش.
ئه‌م بابه‌ته 847
جار خوێنراوهتهوه