گۆرانیبێژی ناسراوی دەڤەری بادینان هەڤاڵ ئیبراهیم كە چەندین گۆرانی بە شێوەزاری سۆرانیش هەیە، ئەمجارە دەستی دایە ئاوازو گۆرانیەكی بۆ زارا رۆژهەڵاتی دانا بەناوی (چونكە خۆشمدەوێت) و بەرهەمەكەش بەكلیپكراوی بڵاوكرایەوە.
گۆرانیبێژ زارا ڕۆژهەڵاتی یەكەم بەرهەمێكی هونەری بە ناوی "چونكە خۆشمدەوێت" بڵادەكاتەوە، ئاوازی گۆرانیەكە لەلایەن هەڤاڵ ئیبراهیم و هۆنراوەی لەلایەن "سامی ئەرگوش"ی نوسراوە، شۆرشفان سدیق كاری دەرهێنانی بۆ كردووە.
زارا لەبارەی گۆرانییەكەیەوە دەڵێت: راستە یەكەم كاری هونەریمە بەڵام بینەرێكی باشم بۆ لای خۆم راكێشاوەو بەهیوام لەداهاتوو ببمە خاوەنی ئەلبومی تایبەتی .
خاك