گرنگی گفتوگۆكردن له‌نێوان هاوسه‌راندا
سه‌رچاوه‌یه‌كی هۆڵه‌ندی له‌بابه‌تێكدا تێبینی پزیشكانی بواری ده‌روونی ئاشكرا ده‌كات له‌باره‌ی شێوازی گفتوگۆكردن له‌نێوان هاوسه‌راندا، هه‌روه‌ها ئه‌و رستانه‌ بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ هاوسه‌ران ده‌بێت به‌رده‌وام به‌یه‌كتر بڵێن تا به‌ئاگابن له‌هه‌ستی یه‌كتر.

* له‌كاتی ناخۆشییه‌كاندا به‌رده‌وام به‌هاوسه‌ره‌كه‌ت بڵێ: من له‌گه‌ڵ تۆم.
* به‌رده‌وام به‌ڵێنی پێبده‌ كه‌ له‌هه‌موو كاته‌كانی ژیاندا پشتی ده‌گریت و له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ده‌بیت.
* به‌هۆی بوونی هاوسه‌ره‌كه‌ت له‌ژیانتدا بێگومان ژیانت جوانتره‌ بۆیه‌ پێیبڵێ: به‌هۆی تۆوه‌ ژیانم خۆشتره‌.
* هاوسه‌رانی به‌خته‌وه‌ر پشت به‌یه‌كتر ده‌به‌ستن، بۆیه‌ له‌یادی مه‌كه‌ پێیبڵێ: له‌گه‌ڵ تۆدا له‌هیچ ناترسم.
* له‌كاتی ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی نوێ له‌ژیانتان یان كارێكی نوێ، ئاگاداری بكه‌ره‌وه‌ كه‌ هاوكاری ده‌كه‌یت بگات به‌خه‌ونه‌كانی.
* له‌كاتێكدا ده‌زانیت كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌بێ تۆ ناتوانێت بژی، ئه‌وا به‌كه‌می مه‌زانه‌ باشتره‌ قه‌دری بگریت، چونكه‌ ته‌نها له‌گه‌ڵ تۆدا هه‌ست به‌ به‌خته‌وه‌ری ده‌كات.
* به‌رده‌وام پێیبڵێ: تۆ ته‌واوكه‌ری منی. چونكه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هه‌ست به‌ئاسووده‌یی ده‌كه‌یت.
* به‌هۆی خۆشه‌ویستی هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ستده‌كه‌یت كه‌ به‌تواناتری و زیاتر باوه‌ڕت به‌خۆت هه‌یه‌، بۆیه‌ پێیبڵێ: خۆشه‌ویستیت ئومێدم پێده‌به‌خشێت.
* له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌نووست پێیبڵێ: من چاوه‌ڕێی تۆم ده‌كرد.
* له‌گه‌ڵ ده‌ستكه‌وته‌كانی و سه‌ركه‌وتنه‌كانیدا ده‌ستخۆشی لێبكه‌.
* به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ پێكه‌وه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی په‌سه‌ندو گه‌رمتان هه‌یه‌، پێیبڵێ: له‌دواڕۆژ ناترسم.
* پێیبڵێ زیاترم خۆشده‌وێیت، چونكه‌ خۆشه‌ویستی به‌رده‌وام زیاد ده‌كات و گه‌وره‌تر ده‌بێت.
* به‌رده‌وام پێیبڵێ: ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ تۆدا تاسه‌ر بژیم.
* رۆژانه‌ پێیبڵێ: خۆشمده‌وێیت. چونكه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت پێیخۆشه‌ گوێی له‌م وشانه‌ بێت.

خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار
س/ ئاژانسه‌كان

AM:10:31:14/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 458 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064