هاوڕێیه‌تی ئه‌م كه‌سانه‌ مه‌كه‌
گۆڤاری (بێلسكا) له‌یه‌كێك له‌بڵاوكراوه‌كانیاندا تیشك ده‌خه‌نه‌سه‌ر كه‌سایه‌تی ئه‌وجۆره‌ كه‌سانه‌ی كه‌ زیان ده‌گه‌یه‌نن به‌ژیان و دواڕۆژت، بۆیه‌ له‌چه‌ند خاڵێكدا روونكردنه‌وه‌ ده‌دات بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌م كه‌سانه‌ بۆئه‌وه‌ی هاوڕێیه‌تیان نه‌كه‌یت.

1- ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رنامه‌ داده‌نێن و پێكه‌وه‌ بڕیارده‌ده‌ن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی، به‌ڵام هه‌موو كاتێك له‌كۆتاییدا به‌ڵێنه‌كه‌ی ده‌شكێنێت و قسه‌ی خۆی ناباته‌سه‌ر، بۆیه‌ باشتره‌ گرنگی به‌و كه‌سانه‌ بده‌یت كه‌ كاتت بۆ دابینده‌كه‌ن و گرنگیت پێده‌ده‌ن.

2- هاوڕێیه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ مه‌كه‌ كه‌ ته‌نها له‌كاتی ته‌نگانه‌دا په‌یوه‌ندیت پێوه‌ ده‌كه‌ن یان داوای پاره‌ت لێده‌كه‌ن، چونكه‌ له‌كاتێكدا تۆ پێویستت پێیانبێت هاوكاریت ناكه‌ن به‌ڵام به‌رده‌وام داوای هاوكای له‌تۆ ده‌كه‌ن.

3- به‌ڵێ بۆ دابینكردنی بژێوی ژیان پاره‌ گرنگه‌، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ته‌نها گفتوگۆ له‌سه‌ر بابه‌تی پاره‌ ده‌كه‌ن و به‌س پاره‌یان به‌لاوه‌ گرنگه‌ جێگای متمانه‌ نین، ره‌نگه‌ له‌دواڕۆژدا په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تیتان ته‌نها به‌یه‌ك دینار بفرۆشێته‌وه‌.

4- هه‌موو كه‌سێك قسه‌ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌ به‌هه‌موو ناخۆشیه‌ك كه‌ رووده‌دات، دیاره‌ خۆی هۆكاره‌ بۆ دروستكردنی ناخۆشی و شه‌ڕو به‌رده‌وام له‌پشته‌وه‌ قسه‌و بوختان ده‌كات، بۆیه‌ باشتره‌ ژیانت له‌درامای كه‌سانی تر دوور رابگریت.

5- هه‌موو كه‌سێك حه‌ز به‌خۆشی ژیان ده‌كات، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت به‌رنامه‌ت هه‌بێت بۆ دواڕۆژو هه‌روه‌ها خۆت دروستبكه‌یت، بۆیه‌ له‌وجۆره‌ كه‌سانه‌ دووربه‌ كه‌ به‌رنامه‌ی دواڕۆژیان نییه‌ ره‌نگه‌ هه‌مان كاریگه‌ریان به‌سه‌ر تۆدا هه‌بێت.

خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار
س/ ئاژانسه‌كان

AM:09:17:17/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 594 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064