7 رێگا بۆ راكێشانی سه‌رنجی مێرده‌كه‌ت
له‌م بابه‌ته‌دا سه‌رنج ده‌خه‌ینه‌سه‌ر ۷ رێگا بۆ خانمان بۆ راكێشانی سه‌رنجی مێرده‌كانیان تا زیاتر خۆشی بوێت، هه‌روه‌ها گه‌ر خۆشه‌ویستت هه‌یه‌ له‌ڕێگای ئه‌م خاڵانه‌ هه‌وڵبده‌ بۆئه‌وه‌ی بێته‌ داوات، بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ش سوودمان له‌گۆڤاری (بێلسكا) وه‌رگرتووه‌.

1- به‌رده‌وام گرنگی به‌تواناكانی بده‌، له‌گه‌ڵ هه‌موو هه‌نگاوێكی نوێدا گرنگی به‌بۆچوونی ئه‌و بده‌و هه‌روه‌ها رێنمایی لێ وه‌ربگره‌، چونكه‌ پیاوان ده‌یانه‌وێت هه‌ستبكه‌ن كه‌ ژنه‌كه‌ی قه‌دری ده‌زانێت.

2- گرنگی به‌ئاره‌زووه‌كانی بده‌و هه‌روه‌ها پێكه‌وه‌ كات دابنێن بۆ حه‌زو ئاره‌زووه‌كانی ئه‌و.

3- به‌رده‌وام رازیبوونی خۆت ده‌رببڕه‌ له‌به‌رامبه‌ر ستایلی پۆشاك و قژی، چونكه‌ كوڕانیش وه‌ك كچان پێیان خۆشه‌ هاوسه‌ره‌كه‌یان ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌رببڕێت له‌به‌رامبه‌ر رووخساریدا.

4- له‌نێوان په‌یوه‌ندی هاوسه‌راندا گرنگه‌ شاره‌زای كه‌سایه‌تی یه‌كتر بن و یه‌كتر باش بناسن، به‌ڵام هه‌وڵبده‌ زۆر كراوه‌ نه‌بیت تا ئه‌و زیاتر هه‌وڵبدات بۆ به‌ده‌ستهێنانی خۆشه‌ویستیت.

5- به‌هۆی خۆشه‌ویستییه‌وه‌ به‌رده‌وام حه‌زده‌كه‌ن پێكه‌وه‌ بن، به‌ڵام باشتره‌ هه‌ریه‌كه‌و له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا رۆژانه‌ به‌ته‌نها گرنگی به‌ به‌سه‌ربردنی كات بده‌ن، بۆنموونه‌ هه‌ریه‌كه‌و خاوه‌ن ده‌وام و هاوڕێی خۆتان بن.

6- به‌دڵی ئه‌و گرنگی به‌ستایلی پۆشاك بده‌و هه‌روه‌ها له‌یادی مه‌كه‌و به‌رده‌وام به‌مۆبایل نامه‌ی رۆمانسی بۆ یه‌كتر بنێرن.

7- له‌كاتی ته‌نگانه‌دا پشتی بگره‌و له‌كاتی ناخۆشیدا گوێ بگره‌ بۆ وته‌كانی تا باسی دڵی خۆی بۆ تۆ بكات، هه‌روه‌ها رێنمایی بكه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ژیاندا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت، چونكه‌ پیاو ئه‌و ژنه‌ی ده‌وێت كه‌ به‌رده‌وام گه‌شبینه‌و هه‌وڵی باشترینی له‌گه‌ڵ ده‌دات.

خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار
س/ ئاژانسه‌كان

AM:09:45:26/01/2016

ئه‌م بابه‌ته 1192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌
زیاتر ...
Created by kurdsky.com
Copyright © 2015 khaktv.net. all rights reserved
[email protected]
ناوه‌ندی چاپه‌مه‌نی و راگه‌یاندنی خاك - ته‌له‌فزیۆنی خاك
0533201064       0533204134
   بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064     ..............    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     .................    بۆ پەیوەندی كردن بە سایتی خاك 07715343046 ... 07715343048 ([email protected])     ..............    بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ته‌له‌فزیۆنی خاك 3204134 .. 3201064