ڤیدیۆ.. دایكێك منداڵه‌كه‌ی ده‌خاته ناو زێرابه‌وه
له‌وڵاتی (چاینا) دایكێك منداڵه تازه له‌دایكبووه‌كه‌ی ده‌خاته زێرابی توالێته گشتییه‌كانه‌وه، له‌گه‌ڵ بڵاوبونه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌و منداڵه له‌كاتی گریاندا خۆشبه‌ختانه پۆلیسی فریاكه‌وتن ئاگادارده‌كرێته‌وه‌و منداڵه‌كه رزگار ده‌كرێت.
جێی باسه، له‌وڵاتی (چینا) به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو دایكان بڕیارده‌ده‌ن منداڵه‌كانیان له‌ناو زێرابدا بهجێبهێڵن، هۆكاره‌كه‌شی بۆ باری ته‌ندروستی منداڵه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه دایكه‌كه توانای ماددی نییه بۆ چاره‌سه‌ر.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌خرێته‌ڕوو كه له‌و وڵاته دایكان منداڵی ئیفلیجیان ناوێت چونكه له‌كۆمه‌ڵگاكه‌یاندا به‌لایانه‌وه شه‌رمه.
بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه، به‌رپرسانی وڵاتی (چینا) رێكخراوێكیان دابینكردووه به‌ناوی (به‌یبی هاچهس) بۆ په‌روه‌رده‌كردنی ئه‌و منداڵانه‌ی دایكان نایانهون.
خاك – و/ شاڵاو عوزێری
س/ ئاژانسه‌كان