له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند هۆكارێك ده‌خه‌ینه‌ڕوو به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی كه پێمانوایه له‌مساڵدا هاوسه‌ران ده‌بێت گرنگی بده‌ن به‌یادكردنه‌وه‌ی رۆژی ڤالانتاین، جگه‌له‌وه‌ی كه هه‌موو كه‌سێك ره‌زامه‌ندی خۆی ده‌رنابڕێت له‌باره‌ی ئه‌و رۆژه، به‌ڵام به‌ڕه‌سمی رۆژی خۆشه‌ویستییه، بۆیه ساڵانه پێویسته یادبكرێته‌وه.
1- رۆژی ڤالانتاین رۆژی خۆشه‌ویستییه نه‌ك ته‌نها له‌نێوان هاوسه‌ران و خۆشه‌ویستاندا، به‌ڵكو هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی هه‌بێت به‌ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی له‌ناو خێزانه‌كاندا، بۆیه له‌م مانگه‌دا له‌ماڵه‌وه خۆشه‌ویستی بۆ یه‌كتر ده‌رببڕن و هه‌روه‌ها به‌یه‌كتر بڵێن خۆشمده‌وێیت.
2- گرنگی به‌خۆشبه‌ختی ژیان بده له‌هه‌موو رۆژێكی ته‌مه‌نتدا، چونكه له‌پڕدا ژیانی هه‌موومان به‌جارێك كۆتایی پێدێت، بۆیه مه‌هێڵه هیچ رۆژێك له‌ته‌مه‌نتدا بێ خۆشه‌ویستی بهڕێبكهیت.
3- له‌م سه‌رده‌مه‌دا خۆشی له‌ژیاندا ده‌گمه‌ن بووه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی به‌رده‌وامی جه‌نگ و پێشمه‌رگه شههیدكراوهكان و له‌ده‌ستدانی ژیانی هاووڵاتیان له‌ده‌ریای (ئیجه)، هه‌روه‌ها بێ پاره‌یی ژیانی ڕۆژانه‌ی مرۆڤه‌كانی سه‌خت كردووه، بۆیه هه‌وڵبده ئه‌و رۆژه له‌یاد مه‌كه‌و خۆشه‌ویستی خۆت ده‌رببڕه له‌به‌رامبه‌ر هاوڕێكانتدا.
خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار
س/ ئاژانسه‌كان
ئه‌م بابه‌ته 2200
جار خوێنراوهتهوه