رۆژی ڤالانتاین بۆ هاوسه‌ران و خۆشه‌ویستان ده‌ستنیشان كراوه بۆئه‌وه‌ی له‌و رۆژه‌دا مرۆڤه‌كان گرنگی به‌یه‌كتر بده‌ن و خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ یه‌كتر ده‌رببڕن، له‌هه‌مانكاتیشدا بۆچوونه‌كان جیاوازن له‌باره‌ی رۆژی ڤالانتاین، بۆنموونه چه‌ند كه‌سێك به‌لایانه‌وه كارێكی بازرگانییه بۆئه‌وه‌ی دوكانداره‌كان فرۆشیان زۆربێت.
له‌م بابه‌ته‌دا چه‌ند رێنمایی و تێبینییه‌ك ده‌خه‌ینه‌ڕوو له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و به‌سه‌ربردنی كاتێكی رۆمانسی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا پێویست ناكات پاره‌یه‌كی زۆری تێبچێت، چونكه خۆشه‌ویستی هه‌ستێكی پیرۆزه‌و پێكه‌وه‌بوون مانای دڵخۆشییه.
گه‌ر نازانیت له‌ڕۆژی ڤالانتایندا چی بكه‌یت؟ گرنگی به‌م لیسته‌ی خواره‌وه بده بۆئه‌وه‌ی بیرۆكه‌ی ڕۆمانسیت لا دروستببێت.
1- پێكه‌وه له‌ماڵدا گرنگی بده‌ن بهئامادهكردنی خۆشترین خواردن.
2- له‌م وه‌رزه‌دا كه‌شوهه‌وا سارده بۆئه‌وه‌ی بچیته ناو سروشت و پێكه‌وه سه‌یران بكه‌ن، بۆیه له‌ماڵدا له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی مۆم و خواردنی شیره‌مه‌نی و خۆشترین گۆرانی جوانترین جه‌و دروستبكه‌ن.
3- سه‌یركردنی فیلم له‌ماڵدا گونجاوترینه بۆ رۆژی ڤالانتاین بۆئه‌وه‌ی به‌ئارامی پێكه‌وه كات به‌سه‌ربه‌رن.
4- له‌و رۆژه‌دا سه‌ردانی ئه‌و شوێنه بكه‌ن كه بۆ یه‌كه‌مجار یه‌كترتان ناسی.
5- جوانترین هۆنراوه پێشكه‌شی یه‌كتر بكه‌ن.
خاك – و/ زاگرۆس جه‌بار
س/ ئاژانسه‌كان
ئه‌م بابه‌ته 2817
جار خوێنراوهتهوه