شەهید ئارام- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی لە كتێبی كوردیدا 1976- 2007
ئامادەكردن: بوار نوورەدین
یەكەم: بیبلیۆگرافیا
1. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆچی...؟
نووسین: مام جەلال تاڵەبانی
وەرگێڕانی لە زمانی عەرەبییەوە: شەهید ئارام
لە بڵاوكراوەكانی (ی.ن.ك)
چاپ: ؟، چ: شەهید ئیبراهیم عەزۆ، ش: شاخ، ژس: ؟، س: 1976، ل:72، ق:8×10
ناوەرۆك:
ناونیشانی تێدا نییە و بەم شێوەیە دەست پێدەكات: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرهەمی پەلەپەل و كاری سەرپێیی نەبوو، وەكو هەندێ كەس حەز ئەكەن لە قەڵەمی بدەن، بەڵكو بەرهەمی پێگەیشتنی بیرێكی شۆڕشگێڕانە و واقیعییە دەربارەی بزووتنەوەی ڕزگاریی گەلی كورد كە زۆر بیروبۆچوونی دیموكرات و پێشكەوتنخواز و چەپی وای تێدایە، كە پارتییەك بە تەنیا ناتوانێت هەموویان بگرێتە خۆی، هەروەك لەدایكبوونی (یەكێتی) ئەنجامی پەیبردنێكی هوشیارانەیە بە پێداویستەكانی بزووتنەوەی ڕزگاریی نەتەوەیەكی زۆرلێكراو، ئەو پێداویستییانەی یاسایەكی عیلمی گشتی كۆی كردۆتەوە، لە پێویستیبوونی پارتی پێشڕەو، یەكێتیی نیشتمانیی هێزە دیموكراتەكانی گەل و لەشكری گەل، بەمەرجێك كە پارتییە پێشڕەوەكە ڕابەریییان بكات.
2. هەڵبژاردەیەك لە نووسینەكانی شەهید ئارام- بەشی یەكەم
ئامادەكردن و بڵاوكردنەوە: (ك.ڕ.ك) عێراق- نووسینگەی ڕاگەیاندن
چاپ: یەكەم، چ: شەهید ئیبراهیم عەزۆ، ش: شاخ، ژس: ؟، س: 1980 (كانوونی دووەم)، ل:73، ق:14×21
ناوەرۆك:
پێشەكی: ناوەندی (ك.ڕ.ك) عێراق/ بزووتنەوە چەكدارەكەی پێشوو سەرەنجامی بە ئاشبەتال: كۆمیتەی هەرێمەكان/ پەیڕەوی ناوخۆی دەستە چەكدارەكان: لیژنەی سەركردایەتی دەستەی چەكدارەكان/ باری ئێستای كوردستان: لیژنەی سەركردایەتی دەستەی چەكدارەكان/ بەیاننامەی (ی.ن.ك): (ی.ن.ك) دەستەی دامەزرێنەر/ ئەركەكانمان لەم پلەیەی خەباتدا: كۆمەڵەی ماركسیی لینینیی كوردستانی عێراق- كۆمیتەی هەرێمەكان/ شۆڕشی كوردستان سەركەوتووانە ساڵێك لە تەمەنی تەواو ئەكات: (ی.ن.ك) - كۆمیتەی سەركردایەتی وڵات/ خەباتی ئاڵای شۆڕش: ئاڵای شۆڕش ژمارە 1- ئەیلوولی 1977/ لینین- دەوڵەت و شۆڕش: (ك.ڕ.ك)/ ناوەرۆك.
3. ئارام و بزوتنەوەی ئینتەرناسیونالیستی- بەرگی دوهەم- بەرهەمەكانی شەهید ئارام
ئامادەكردن و بڵاوكردنەوە: (ك.ڕ.ك) عێراق
چاپ: ؟، چ: ؟، ش: شاخ، ژس: ؟، س: 1982(كانوونی دووەم)، ل:140، ق:15×21
ناوەرۆك:
ناوەرۆك/ ساڵڕۆژی شەهیدبوونی شەهید ئارام و بەرگی دووەمی بەرهەمەكانی: ناوەندی (ك.ڕ.ك)/ پێشەكی: بەختیار/ هەندێ بابەتی وەك: ئارام و خەباتی گەلی كورد/ خەباتی گەلی كورد و هەموو گەلانی جیهان/ ئارام- خەباتی ڕەوای نەتەوەی عەرەب/ یەمەنی دیموكراتی قەڵایەكی لەگرتن نەهاتووە/ گەلی یەمەنی دیموكراتی- پشتیوانی گەلی كوردە/ جوانترین نموونەی فیداكاری/ بە بۆنەی كۆنگرێسی میللیی عەرەبەوە/ خەباتی گەلان بە پیلانی.../ ئەنجامی سووتاندنی فڕۆكەكەی ژاپۆن چییە؟/ گەڕانەوە بۆ ئەردەن/ هەفتەی باسێك/ ئارام و خەباتی ڕەوای گەلی ڤێتنام/ ئارام و خەباتی ڕەوای گەلی ئەفریقا/ ئارام و خەباتی دژی ئیمپریالیستی/ تێبینی.
4. ڤیستیڤاڵی پانزەهەمین ساڵڕۆژی نەمری شەهیدی سەركردە ئارام
ئامادەكردن و بڵاوكردنەوە:(ی.ن.ك) مەكتەبی سیاسی
چاپ: ؟، چ: ؟، ش: ؟، ژس: ؟، س: 1993، ل:8، ق:17×21
ناوەرۆك:
وتەیەك: لیژنەی سەرپەرشتیار/ كورتەیەك لە ژیان و خەباتی شەهید ئارام/ بەرنامەی ڤیستیڤاڵ/ سروودی (شاسواری كوردستان) ئاواز و وتنی: شەهید ئازاد هەورامی/ لیژنەی سەرپەرشتیار: نزار مستەفا چاوجوان- وەزیرە جەلال سەعید- عەبدولڕەزاق شەریف ئابڵاخی- یوسف محەممەد ڕەسووڵ- ئازاد جەمال تایەر- جەبار فارس نووری- سەلاح ڕەئووف عەلی- ڕێبوار نووری عەباس- چیا قادر.
5. یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆچی...؟
نووسین: مام جەلال تاڵەبانی
وەرگێڕانی لە زمانی عەرەبییەوە: شەهید ئارام
لە بڵاوكراوەكانی مەكتەب ڕێكخستن- بەشی ڕووناكبیریی (ی.ن.ك)
چاپ: چوارەم؟، چ: ؟، ش: سلێمانی، ژس: ؟، س: 2000، ل:45، ق:12×16
ناوەرۆك:
بۆ ناوەرۆكی ئەم كتێبە، بڕوانە چاپی یەكەم كتێبی ژمارە 1.
تێبینی:
یەكەم: لە دووەم لاپەڕەدا نووسراوە: ئەم گوتارە لە كۆتایی 1975 بە زمانی عەرەبی نووسراوە و لە دەرەوەی وڵات چاپ و بڵاوكراوەتەوە.(شەهید ئارام)یش هەر ئەو كاتە كردوویەتی بە كوردی و لە سەرەتای 1976 لە كوردستان بڵاوكرایەوە. دوای ئەوە، دوو جاری تریش چاپ و بڵاوكرایەوە. ئەمەش چاپی چوارەمی ئەو نامیلكەیەیە كە (شەهید ئارام) كردوویەتی بە كوردی.
دووەم: هەروەك لە چاپی یەكەمدا ئاماژەمان پێكردووە، چاپی یەكەمی بە زمانی كوردی لە (شاخ) بڵاوبووەتەوە، هەروەها بە پێی بەدواداچوونەكانمان، ئەمە چاپی دووەمە نەك چوارەم؟ ڕەنگە نۆبەتی چاپە عەرەبییەكانیشیان ئەژمار كردبێت.
6. ئارام و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی كورد- بەرگی یەكەم
نووسین و ئامادەكردن: محەممەد شێخ عەبدولكەریم سۆڵەیی
بە هاوكاریی وەزارەتی هەرێم بۆ كاروباری دارایی و ئابووری چاپكراوە
چاپ: یەكەم، چ: كارۆ، ش: سلێمانی، ژس: 1؟، س: 2007، ل:554، ق:17×24
ناوەرۆك:
تابلۆی ئارام/ بەڕێز خاتوو لیدیا خان/ نامە/ كورتەیەك لە مێژووی ژیانی ئارام/ بەشی یەكەم: ئارام و نووسین (ناو و ناونیشانی نووسینەكان)/ بەشی دووەم: ئارام و بیرەوەرییەكان (ناوی كەسایەتییەكان)/ ناوەرۆك.
7. ئارام و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕی كورد- بەرگی دووەم
نووسین و ئامادەكردن: محەممەد شێخ عەبدولكەریم سۆڵەیی
بە هاوكاریی وەزارەتی هەرێم بۆ كاروباری دارایی و ئابووری چاپكراوە
چاپ: یەكەم، چ: كارۆ، ش: سلێمانی، ژس: 1؟، س: 2007، ل:428، ق:17×24
ناوەرۆك:
بەشی سێیەم: ئارام و پەیڤەكان (ئەم بەشە ئەو شیعر و نووسینانەی لە خۆگرتووە كە لە لایەن شاعیران و نووسەرانەوە دوای شەهیدبوونی لەسەر شەهید ئارام نووسراوە)/ بەشی چوارەم: ئارام و خەڵك (ئەم بەشە ڕاوبۆچوونی ئەو خەڵكانەیە كە "ئارام"یان لە شار و گوندەكان دیوە)/ بەشی پێنجەم: بەڵگەنامەكان/ بەشی شەشەم: دیكۆمێنتی وێنەكان (زۆربەیان ڕەنگاوڕەنگن)/ سەرچاوەكان/ ناوەرۆك.
دووەم: پێڕستكاری
1. قەندیل بەغدای هەژاند- یاداشتی پێشمەرگایەتی 1976- 1980 بەشی یەكەم
نووسین: ڕێباز
چاپ: یەكەم، چ: ز- سەڵاحەدین، ش: هەولێر، ژس: ؟، س: 1993، ل:174، ق:17×23
ناوەرۆك:
هەندێ بابەتی وەك: قەرەداغ ئارامگای شەهید ئارام.
2. لە كەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ- دیوی ناوەوەی ڕووداوەكانی كوردستانی عێراق 1975- 1978
نووسین: نەوشیروان مستەفا ئەمین
چاپ: یەكەم، چ: فۆستفاچ، ش: ئەڵمانیا، ژس: ؟، س: 1997، ل:441، ق:17×24
ناوەرۆك:
هەندێ بابەتی وەك: كوژرانی ئارام.
3. لە كەناری دانوبەوە بۆ خڕی ناوزەنگ- دیوی ناوەوەی ڕووداوەكانی كوردستانی عێراق 1975- 1978
نووسین: نەوشیروان مستەفا ئەمین
چاپ: دووەم، چ: ز- سلێمانی، ش: سلێمانی، ژس: ؟، س: 1997، ل:441، ق:15×22
ناوەرۆك:
هەمان ناوەرۆكی چاپی یەكەمی هەیە، بڕوانە كتێبی پێشتری ژمارە 410.
4. بیرەوەریەكانم لە ڕێكخستنەكانی كۆمەڵەدا (1971- 1983) بەشی یەكەم
نووسین: شێخ جەمال شێخ نووری
چاپ: یەكەم، چ: ؟، ش: سلێمانی، ژس: 204، س: 1998، ل:66، ق:15×22
ناوەرۆك:
هەندێ كورتە بابەتی وەك: چاپخانەكەی شەهید ئارام/ شەهیدبوونی كاك ئارام.
5. پێشمەرگە پۆڵایینەكە
نووسین: عەبدوڵڵا كەریم مەحموود
چاپ: دووەم، چ: ؟، ش: سلێمانی، ژس: 21، س: 2000، ل:262، ق:15×20
ناوەرۆك:
هەندێ بابەتی وەك: بوو بە فیدایی فەڵەستین/ شەڕی ناو ژاڵە/ لە یادی شەهید (ئارام)دا/ تیپی 57ی سەگرمە و سنوورێكی بەربڵاو/ نامەكەی كاك نەوشیروان مستەفا/ سەرچاوەكان/ بەڵگەنامەكان/ وێنەكان/ پێڕست.
6. 26- 4- 1976 لێدوانی بەڵگەنامەكانی شەهید شوانی عەلی سەعید (شامیل)ی كۆمەڵەی ڕەنجدەران و یەكێتیی خوێندكارانی شۆڕشگێڕی كوردستان
نووسین: شوعلە عەلی و پێشڕەو ئەحمەد
چاپ: یەكەم، چ: ئاسا، ش: سلێمانی، ژس: ؟، س: 2001، ل:243، ق:14×20
ناوەرۆك:
هەندێ بابەتی وەك: نامەكەی بۆ شەهید ئارام.
7. سەفەری كوردایەتی- بیرەوەرییەكانی شار و شاخ 1974- 1980
نووسین: شاخەوان عەباس
چاپ: ؟، چ: ؟، ش: ؟، ژس: ؟، س: 2002، ل:314، ق:15×20
ناوەرۆك:
هەندێ بابەتی وەك: كۆمیتەی هەرێمەكان/ ڕێكخستن/ ئاشكرابوونی ڕێكخستن/ دیدار لەگەڵ شەهید ئارام.
8. ڕەشەبای ژەهر و ئەنفال- بەرگی دووەم
نووسین: عەبدوڵڵا كەریم مەحموود
لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی
چاپ: یەكەم، چ: ؟، ش: سلێمانی، ژس: 186، س: 2003، ل:1202، ق:21×29
ناوەرۆك:
هەندێ بابەتی وەك: تەرمی ئارامیان دزی.
9. گەڕان بە دوای ڕاستیدا- ژیاننامەی پێشمەرگەیەكی ماندوونەناس- بەرگی یەكەم ساڵانی 1953- 1996
نووسین: تاڵب مۆریاسی
چاپ: یەكەم، چ: پاك، ش: ؟، ژس: 446، س: 2004، ل:264، ق:15×20
ناوەرۆك:
هەندێ بابەتی وەك: شەهیدكردنی ئارام 1978.
10. ڕێگایەك بۆ ئازادی- ژیاننامەی شەهیدی سەركردە ئیبراهیم عەزۆ و چەند لاپەڕەیەكی مێژوویی سەرەتایەكانی دامەزراندن و درووستبوونی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئامادەكردن و كۆكردنەوە: ڕێبوار ساڵح
چاپ: یەكەم، چ: ؟، ش: ؟، ژس: 577، س: 2006، ل:286، ق:16×21
ناوەرۆك:
یادی شەهید ئیبراهیم عەزۆ: شەهید ئارام.
11. ڕێگا باریكەكان- ڕۆمانە یاداشت
نووسین: ئاوات قارەمانی
لە بڵاوكراوەكانی وەزارەتی ڕۆشنبیری- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنەوەی سلێمانی
چاپ: یەكەم، چ: ؟، ش: سلێمانی، ژس: 315، س: 2006، ل:728، ق:16×22
ناوەرۆك:
یادداشتی قارەمانی: عەبدوڵڵا كەریم مەحموود (لێرەدا نووسراوە: لەم یادداشتە پڕ سەروەرییەی كاك "ئاوات قارەمانی"دا، لە ساڵی 1963وە تا 1999 هەزاران دیمەنی 36 ساڵی تەمەنی پڕ لە ڕەنج و قوربانی و هەناسەی بەردەوامی پێشمەرگایەتیی شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی نوێ دەبینین... هەروەها نووسراوە: باسی ڕۆڵی بێوێنەی شەهید ئارامی لە ناو شار و تۆڕی دەسەڵاتی ئەمن و ئیستخبارات و "تەواری" و سوپای عێراق و جاسووسەكاندا كردووە، لە ژوورە بچكۆلەكەی گەڕەكی "سەرشەقام"دا، جارێكی تر زنجیرە ڕێكخستنەكانی بەغدا و خانەقین و شارەكانی كوردستان، لە "كۆمیتەی هەڵمەت"دا، بەشێوەیەكی نوێ و نهێنیپارێز، ڕێكخستۆتەوە...)/ بە ژمارە ناونیشانی بۆ داناوە كە 94 ژمارەیە...
12. سەروەرییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ڕۆژگارە سەختەكانی گەلی كورددا
نووسین: عوسمان كانی پانكەیی
لە بڵاوكراوەكانی مەكتەب ڕێكخستن- بەشی ڕووناكبیریی (ی.ن.ك)
چاپ: یەكەم، چ: ڕوون، ش: سلێمانی، ژس: 1138، س: 2007، ل:293، ق:16×22
ناوەرۆك:
هەندێ بابەتی وەك: شەهیدبوونی هاوڕێ ئارام.
ئهم بابهته 2949
جار خوێنراوهتهوه