ئامادەكردنی :خەلیل عەبدولڵا
وەفایی شاعیرێكی گەورەو ناوداری كوردستانەو لەرێی شیعرەكانییەوە خزمەتێكی زۆری بە بوارەكانی ئەدەبیو رۆشنبیریو هونەریی كوردی كردووە، لەبەر ناسكیو بەرزی شیعرەكانی بەشێكیان لەلایەن گۆرانیبێژە گەورەكانەوە كراون بەگۆرانی.
حاجی میرزا عەبدولڕەحیمی مەلا غەفور كە لەدنیای ئەدەبدا بە(وەفایی) ناسراوە، رۆژی 22ی كانوونی دووەمی 1844 لەشاری مەهابادی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایك بووە.
لەشارەكەی خۆی خراوەتە بەر خوێندنی ئاینیو قۆناغەكانی ئەو جۆرە خوێندنەی تەواو كردووەو ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە، بەڵام هیچ بەڵگەیەك لەبەردەستدا نییە كە مەلایەتی كردبێت.
وەفایی قوتابخانەیەكی تایبەتی خۆی هەبووەو لەو قوتابخانەیەدا مناڵانی مەهابادی فێری خوێندن كردووەو لەو رێیەوە خزمەتێكی زۆری بەپەروەردەو خوێندن كردووە.
وەفایی هەر لەسەردەمی ژیانی گەنجییەوە خولیای شیعرو ئەدەب بووەو لەژێر كاریگەری شاعیری گەورە حەزرەتی نالیدا بووە.
وەفایی خاوەنی چەندین شیعری بەرزی نیشتمانیو خۆشەویستییە.
هەموو شیعرەكانی لەدووتوێی دیوانێكدا بەناوی دیوانی وەفایی كۆكراونەتەوەو ساڵی 1951 بۆ یەكەمجار گیوی موكریانی دیوانەكەی چاپ كردو بڵاوی كردەوەو دواتر مامۆستا محەمەد عەلی قەرەداغی چاپی كردو چەند جارێكی تر ئەو دیوانە لە باشورو خۆرهەڵاتی كوردستان چاپو بڵاو كرایەوە.
وەفایی لەزێدی خۆی ئۆقرەی نەگرتووەو سەردانی باشورو باكورو ئەستەنبوڵی كردووەو لەگەڵ پیرەمێردی شاعیر سەفەری حەجی كردووەو لەرێی گەڕانەوەدا لەبیابانی شام بەهۆی نەخۆشییەوە لە10ی نیسانی 1902 كۆچی دوایی كردووەو پێرەمێرد لەیاداشتەكانیدا ئەڵێ
بەدەستەكانی خۆم ناشتومە.
نەخۆشو مەستی دوو چاوی كاڵم
حەقم بەدەستە ئەگەر بناڵم
بەغەمزەی چاوت بەخەندەی لێوت
بردیان بەغارەت خەوو خەیاڵم
ئهم بابهته 1731
جار خوێنراوهتهوه