ئه‌ڵمانیا ئه‌پڵیكه‌یشنێكی بۆ هاوكاریكردنی كۆچبه‌ران راگه‌یاندووه.
ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه به‌ئه‌ڵمانی ناوی (Ankommen)ــه كه به‌واتای (هاتوان) دێت، به‌مه‌به‌ستی نیشانداندانی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانیشی به‌هۆی ئامێرێكی تابلێتهوه نمایشكرا.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسه‌كانی فه‌ره‌نسا، ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه به‌پرۆژه‌یه‌كی نوسینگه‌ی ئه‌ڵمانیای كۆچ و كۆچبه‌ران هه‌ژمار ده‌كرێت كه مه‌به‌ستێتی به‌هۆیه‌وه هاریكاری كۆچبه‌ران بكات، تا وه‌ك هاوڕێیه‌ك سه‌رجه‌م شوێنه گه‌شتیاری و پێویستییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌یان نیشانبدات و له‌هه‌مانكاتدا روونكردنه‌وه‌ی پێویستیان پێبدات.
هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه‌وه كۆچبه‌ران فێری بنه‌ماكانی رێزمانی ئه‌ڵمانیا ده‌بن، چونكه ده‌توانن زۆر به‌ئاسانی گوێبیستی وشه‌و یاساكانی زمانه‌وانی ئه‌ڵمانیا بن. هاوكات ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه یاسا‌و دابونه‌ریتی ئه‌ڵمانیا فێری په‌ناهه‌نده‌كان ده‌كات.
ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش ورده‌ورده ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه كه‌سانی بیانی فێری زمان و كلتووری ئه‌ڵمانیا بن، كه له‌كۆتاییدا ده‌بێته هۆی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی كار‌و ده‌ستخستنی ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌و وڵاته.
جێی باسه، ئه‌م ئه‌پڵیكه‌یشنه به 5 زمان كارایه، به‌ڵام سه‌رچاوه رۆژنامهنهوانییهكان ئاماژه‌یان به‌و زمانانه نه‌كردووه كه بوونیان هه‌یه له‌پرۆژه‌كه‌دا.
خاك – و/ گۆران قادر
س/ الیوم السابع
ئه‌م بابه‌ته 803
جار خوێنراوهتهوه