دوای چه‌ند مانگێك له‌كاری ئه‌زموونی، فه‌یسبوك گۆڕانكارییه‌كه‌ی راگه‌یاند.
به‌پێی نوێترین راپۆرت، تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نزیكبووه‌ته‌وه لهوهشاندن و جێبه‌جێكردنی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه بڕیاری دابوو لهدوگمه یان به‌شی (like)دا ئه‌نجامی بدات.
گۆڕانكارییه‌كه بریتی ده‌بێت له‌زیادكردنی چه‌ند هێمایه‌ك بۆ به‌شی لایك، تا به‌كارهێنه‌ران بتوانن وردتر ئاماژه بهبیروبۆچوونیان بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه هاوڕێكه‌ی له‌فه‌یسبوكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه، وه‌ك ئاماژه‌دان به‌خۆشه‌ویستی و توڕه‌یی و هاوسۆزی، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش بۆ یهكهمجارو له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا خرایه بواری كاركردنه‌وه.
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه مارك زوگربێرگ ده‌ڵێت: گۆڕانكارییه نوێیه‌كان كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌ن له‌بری (به‌دڵ نه‌بوون) دانراون، كه پێشتر به‌كارهێنه‌ران هه‌میشه داوای ئه‌و به‌شه‌یان ده‌كرد.
گۆرانكارییه‌كه لهدووگمهی (like)دا به‌كارهێنانی ئاسان ده‌بێت و به‌سوودیش ده‌بێت بۆ به‌كارهێنه‌ران تا بتوانن به‌ئاسانتر ئاماژه به‌بیروبۆچوونی خۆیان بكه‌ن، له‌بری ده‌ربڕینی رق و كینه كۆمه‌ڵێك ئاماژه هه‌یه ده‌توانن به‌كاریبهێنن، بۆماوه‌ی چه‌ند مانگێكیشه له‌وڵاتانی ئیسپانیا، ئێرله‌نده، چیللی، فلیپین، پورتوگال، كۆلۆمبیا ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه وه‌ك ئه‌زموونی كارایه، به‌كارهێنه‌رانیش به‌گۆڕانكارییه‌كی باشی داده‌نێن.
خاك – و/ گۆران قادر
س/ الیوم السابع
ئه‌م بابه‌ته 1781
جار خوێنراوهتهوه