كۆمپانیای (دورو)ی سویدی نوێترین مۆبایلی خۆی تایبه‌ت به به‌ساڵاچوان راگه‌یاند.
ئامانجی كۆمپانیاكه‌ش له‌به‌رهه‌مهێنانی مۆبایلێكی له‌وجۆره بۆ ئه‌وه‌یه كه به‌ساڵاچوانیش به‌ئاسانی بتوانن په‌یوه‌ندی به‌هاوڕێ و خزم و كه‌سوكاریانه‌وه بكه‌ن، تا بێبه‌ش نه‌بن له‌داهێنانه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیاو هه‌ست به‌ته‌نهایی و بێزاری نه‌كه‌ن.
كۆمپانیاكه مۆبایله‌كه‌ی ناوناوه (Doro Liberto 825)، وابڕیاریشه به‌مزووانه بكه‌وێته به‌رده‌ستی به‌ساڵاچوان.
مۆبایله‌كه سیستمێكی كارپێكه‌ری ئاسانی هه‌یه، هاوكات قه‌باره‌ی دوگمه‌كانی گه‌وره‌یه‌و ده‌نگێكی به‌رزیشی هه‌یه.
ئه‌م مۆبایله له‌جۆری مۆبایله زیرهكهكانهو وابڕیاره به‌نرخی 160 یۆرۆ بكه‌وێته بازاڕه‌كانی ئه‌وروپاوه. به‌پێچه‌وانه‌ی ئایفۆنیشهوه سێ دووگمه‌ی سه‌ره‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن كه ده‌ستیان ده‌له‌رزێت بتوانن به‌ئاسانی به‌كاریبهێنن.
خاك – و/ گۆران قادر
س/ رۆتانا
ئه‌م بابه‌ته 1466
جار خوێنراوهتهوه